نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له میانی به‌شداری كردنی له پاڵهوانیتیهكی ساڵانه‌ی تۆپی پێ كه خۆی رێكی ده‌خات رایكهیاند به‌ته‌واوی له‌و پێكانه چاكبۆته‌وه كه به‌ر له كۆپا ئه‌مریكا دوچاری هات و به لێدوانێكیش هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی توڕه كرد.
نێیمار له‌دوای یارییه‌كه وتی: دۆخم زۆر باشه، چاكبوونهوهشم له پێكانه‌كه زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چووه، ده‌توانم بڵێم به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 100 چاكبوومهتهوهو ته‌نها ئه‌وه ماوه به‌شداری راهێنان بكه‌م.
نێیمار له‌و پاڵه‌وانێتییه‌كه كه تایبه‌ت به به‌شداری كردنی 5 یاریزان به‌شداری له 2 یاری كرد كه یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ تیپی كچانی به‌رازیل بوو به‌رامبه‌ر به سلۆڤاكیا له دووه‌م یاری له تیپی پیاوانی به‌رازیل به‌رامبه‌ر به هه‌نگاریا یاری كرد و نمایشی زۆری به تۆپ كرد‌و گۆڵیشی تۆماركرد.
نێیمار سه‌باره‌ت به خۆشترین ساته‌كانی له تۆپی پێ وتی: خۆشترین ساتم بردنه‌وه‌ی میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاده له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌ش خۆشترین ساتم یاری ریمۆنتادایه به‌رامبه‌ر به یانه‌ی پاریس سان جێرمان.
181 جار بینراوە