سەرەکی » راپۆرت » 14 ساڵ لەمەوبەر، هاتنەدی خەونی میللەتێك

14 ساڵ لەمەوبەر، هاتنەدی خەونی میللەتێك

دانا محەمەد سەعید*

ئەگەرچی بواری فڕۆكەوانی لە جیهاندا مێژوویەكی دوور و دێژی هەیە و عیراقیش نزیكەی (80) ساڵی لەو بوارەدا بەڕێكردووە، كە هەرچەندە بۆ میللەتی كورد بەهۆی سەركوتكردن و مەحروم كردنمان لە بواری فڕۆكەوانی و فڕۆكەخانەدا لەلایەن ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق، فڕۆكەخانە ببووە خەونێك، بەڵام لەسایەی خۆڕاگریی و بەردەوامی لە هەوڵ و تێكۆشان (14) ساڵ لەمەوبەر و لە 20/7/2005 ئەو خەونە بووە ڕاستی و لە مەراسیمێكی شایستەدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن سەرۆك مام جەلال كرایەوە، هەر لەو ڕۆژەشدا یەكەمین فڕۆكەی تێدا نیشتەوە، ئیدی ئەم دامەزراوە گرنگە بووە هۆی ئاوەڵابوونی دەرگاكانی وڵاتانی جیهان لە ڕووی (ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانی و كۆمەڵایەتی و كلتووری و گەشتوگوزارو… هتد) بەڕووی كوردستاندا.
لەم یادە مێژووییەدا پێویستە سوپاسی سەرجەم ئەو دڵسۆزانە بكەین كە هەوڵیاندا لەپێناوی دانانی بەردێك لەسەر بەردێك بۆ بە‌ئامانجگەیاندن‌و دروستكردنی ئەم دامەزراوە خزمەتگوزارییەی گەلەكەمان.
مایەی شانازییە‌ فڕۆكە‌خانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تەمەنێكی كورتیداو لەسەر دەستی سەرجەم بەڕێوەبەران و لێپرسراوان و فەرمانبەران و ئەفسەران و كارمەندانی، توانییان ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بیگەیەننە ئەو ئاستە بەرزەی ئێستای، كە ببێتە جێگەی تێڕوانینی نێوەندە نێودەوڵەتییەكان و ناوخۆییەكانی عیراق لە بواری فڕۆكەوانیدا و گەواهیدەری بڵندیی ئاستی سەرجەم سێكتەرەكانی ئەم فڕۆكەخانەیە بن و لە ڕیزبەندی پێشەوە و بەیەكەمین فڕۆكەخانە لەسەر ئاستی فڕۆكەخانەكانی عیراق ناوزەندی بكەن.
پیرۆزبێت تێپەڕاندنی (14) ساڵی كاركردن و شەونخونی و دڵسۆزیی لە سەرجەم بەڕێوەبەران و لێپرسراوان و فەرمانبەران و ئەفسەران و كارمەندانی فڕۆكەخانە و دروود لە ڕۆحی پاكی ئەو هاوكارانەمان كە ماڵئاواییان لێكردووین و كۆچی دواییان كردووە، هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ هەموو ئەو ئازیزانە دەخوازین كە خانەنشین بوون یان ئێستا لە دامەزراوەیەكی تردا خزمەت دەكەن.
هیوادارم حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەم وڵاتە تەنها لەكاتی بەڕێكردنی گەشتەكانیاندا لەبیری فڕۆكەخانەدا نەبن و گرنگیی فڕۆكەخانە و ئاستی بەرپرسیارێتیی كاركردن لەم دامەزراوەیەداو ماندووبوون و پشوودرێژیی فەرمانبەرانی، لە هەموو كات‌وساتەكاندا، بەهەندوەربگرن.
ماندوونەبن و هەر بژین خەمخۆران و دڵسۆزانی فڕۆكەخانە

*بەڕێوەبەری راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...