سەرەکی » راپۆرت » كەركوك،كۆڕێك لەسەر رۆڵی كتێبخانەی ئاسۆ بەڕێوەچووپەڕە 2

كەركوك،كۆڕێك لەسەر رۆڵی كتێبخانەی ئاسۆ بەڕێوەچوو

نووسینگەی كەركوك
هێمن ئەحمەد

گروپی شار بۆ بنیادنانی مەعریفە بەهاوكاری ئەنجوومەنی ئەدیبانی كەركوك كۆڕێكی كراوەی لەژێر ناونیشانی «رۆڵی كتێبخانەی ئاسۆ لەسەر بزاڤی رۆشبیریی كەركوك» لەناوەندی رۆشنبیری دیالۆگ سازكرد.

كتێبخانەكە وێستگەیەكی گرنگ بوو
لەوبارەیەوە هەڤاڵ دارا سەرپەرشتیاری گروپی شار بەكوردستانی نوێی وت: «ئامانجی سەرەكی چالاكییەكە ئەوەبوو ئەو خوێنەرو هاوڕێیانەی كتێبخانەی ئاسۆی ئەو سەردەمە وەك یادكردنەوەیەك یادی بكەینەوەو كتێبخانەكە بەگەنجانی ئێستا بناسێنین، چونكە لەسەدەی رابردوودا كتێبخانەی ئاسۆ وێستگەیەكی گرنگ بووەو ناكرێت ئێمە ئەو ناوەندە رۆشنبیریانە بەئاسانی تێپەڕێنین، بۆیە گروپی شار مەبەستێتی وەكو پرۆژەیەكی مەعریفی كار لەسەر كتێبخانەی ئاسۆو ئەو كەسانەی كاتی خۆی خوێنەری ئەو كتێبخانەیە بوونە یاخوود لەڕێگەی ئەرشیفی ئەو دۆست‌و هاوڕێیانەی ئەو كتێبخانەیەوە بهێنینە پێشەوە، چونكە بەردەوام ئەو خوێنەرو نوسەرانەی لەساڵانی حەفتاو هەشتاكان ئاماژەیەك بەكتێبخانەی ئاسۆ دەدەن لەبەر ئەوەی وێستگەیەكی گرنگ بوو لەشاری كەركوك.

بنەماڵەكەی خۆشحاڵ بوون
وتیشی: «لەم ماوەیەدا قسەم لەگەڵ بەڕێز جەبار ئاسۆ كرد كە خاوەنی كتێبخانەكە بوو، ئێستا لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە، بەڵام خۆشبەختانە بنەماڵە‌و كوڕەكانی كاك جەبار ئامادەی مەراسیمەكە بوون‌و زۆریشیان پێخۆش بوو.

هاوڕێی كتێبخانەكە بوون
دواتر نووسەر فەرهاد هەمزە وتەیەكی لەسەر كتێبخانەكە پیشکەشکردوو ئاماژەی بەوەدا کە یەكەمین نووسەر بووە لەڕێگەی دیدارێكی رۆژنامەوانییەوە بابەتێكی لەسەر مێژووی كتێبخانەی ئاسۆ لەڕۆژنامەی كوردستانی نوێ لە ساڵی 2012 بڵاوكردۆتەوە، هەروەها كۆمەڵێك نووسەری دیكە قسەیان لەسەر كتێبخانەكە كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ شامه‌وه‌ بۆ ئیمــرالی… ئۆج ئالان

وه‌رگێرانی له‌ توركیه‌وه‌: شنۆ هیرانی ن: موراد یه‌تكین بەشی دووەم ...