سەرەکی » هەواڵ » ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانی تری ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و خاپووركردنی گوندەكان برینێكی ساڕێژ نەبوون

قوباد تاڵەبانی:

ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانی تری ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و خاپووركردنی گوندەكان برینێكی ساڕێژ نەبوون

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی بارزانییە ئەنفالكراوەكان
لە كاتێكدا هەموو تاكێكی كورد بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە برینی بەسوێی كولایەوە، 36 ساڵی تەواویش بەسەر تاوانی ئەنفالكردنی هەزاران بارزانیدا تێپەڕبوو كە لە تەمەنی منداڵییەوە تا دوا تەمەنەكانی ژیانی لەخۆ دەگرێت.
ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانی تری ئەم پڕۆسە مرۆڤكوژییە شۆڤێنییە، شانبەشانی كیمیابارانی هەڵەبجە و خاپووركردنی گوندەكانی كوردستان و تەرحیل كردنیان، برینێكی ساڕێژ نەبوون لەسەر جەستەی نەتەوەی كورد كە هەرگیز لە یاد و بیرەوەریماندا كاڵ نابنەوە، وەك چۆن خاڵێكی رەشیشە بە نێوچاوانی ئەنجامدەرانی.
ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان بە ئەركی لەپێشینەی خۆمان دەزانین و سەرمان بە كەسوكارەكانیان بەرزە و رۆح و دڵیشمان هەر لەلای رووفاتی پیرۆزی پەرش و بڵاویانە لە بیابانەكانی باشووری عیراق.
لە یادی ئەنفالی بارزانییەكاندا، سەری رێز و نەوازش بۆ قوربانییەكان نەوی دەكەین و سەبووریی بۆ كەسوكاریان لەخوای گەورە داوا دەكەین. درود بۆ گیانی پیرۆزی ئەنفالكراوە بارزانییەكان، درود بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم قوربانیانی ئەنفال و شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

 

جێگری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزدییەكان دەكات

بروسكەی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە خوشك وبرایانی ئێزدیی

بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو خوشك و برایانی ئێزدیی دەكەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلی ئێزدی لە كوردستان و هەموو جیهان.
ئەم جەژنە هاوكاتە لەگەڵ یادی كۆمەڵكوژكردنی ئێزدییەكان بەدەستی گروپی تیرۆریستی داعش كە بووە هۆی خەم و ئازارێكی گەورە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و ئێمەش بە گشتی، لەم بۆنەیەشدا جەخت دەكەینەوە كە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانامانەوە كار دەكەین بۆ گەڕانەوەی هەموو ئێزدییەكان بۆ زێدی میژوویی خۆیان و ئاساییكردنەوەی ژیان و رزگاركردنیان لە خێوەتگەكان.
دڵمان لەگەڵ دڵتانە و جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆز بێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

 89 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*