سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەكێتی

سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە و كوردستانییەكانی كرد

حاكم قادر:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەكێتی

شوان كەریم

هەموو پێكەوە بەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ ئاسوودەبوونی رۆحی شەهیدە قارەمانەكانمان، لەكۆنگرەیەكی ئومێدبەخشدا، بۆ گەشانەوەو ئارامبەخشی یەكێتی، بەسەلماندنی سیفەتە بەرزەكانی كادری دڵسۆزو كەسایەتی خاوەن هەڵوێست‌و ئەمەكدار، خەمخۆر بۆ پرسی گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەكێتی، بە وەلانانی گرفت‌و گلەییە لاوەكییەكان، لەكۆنگرەیەكی سەركەوتوودا یەكێتییەكەمان رێكبخەینەوە.
ئەم وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، دوێنێ لەسەرپەرشتی كردنی دوو كۆبوونەوەی فراواندا هات لەگەڵ ئەندامان‌و كادرانی هەردوو مەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكان‌و مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (ی.ن.ك).
سەرەتا لەمەكتەبی پەیوەندییە كوردستانییەكان، بەبایەخەوە باسی لەگرنگیی گەشەپێدانی پەیوەندییە كوردستانی‌و نیشتمانییەكان كردو داوایلێكردن سەردان‌و پەیوەندییەكانیان بەتایبەت لەگەڵ لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بەگشتی، برەوپێبدەن.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا، لەمەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، حاكم قادر، لەبارەی گەشەپێدان‌و پێشخستنی پرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەو فراوانبوونی بازنەی دیپلۆماسی بەتایبەت لەسەردەمی ئێستادا بەهۆی پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكانەوە، وتی: پێویستە نوێنەرایەتییەكانمان لەدەرەوە سوود لەو پێشكەوتنانە ببینن‌و هەوڵبدەن پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان پەرەپێبدەن.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بۆ بەشداریی كارای كادرانی دیپلۆماتكارانی یەكێتی، داوا لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كرا پێگەی یەكێتی لەپرسی پەیوەندییە سیاسییەكان‌و دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەكان، بەهەندوەربگیرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...