سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » كۆڵكێشه‌كانی‌ به‌ر هه‌تاو

خورجە

كۆڵكێشه‌كانی‌ به‌ر هه‌تاو

1
من ئه‌وكه‌سه‌م هه‌موو رۆژێ‌
ژیانی‌ ئه‌مڕۆم ئه‌فرۆشم
بۆ كڕینی‌ نانی‌ سبه‌ی‌
كه‌س نیه‌ چیرۆكی‌ مه‌رگی‌ ئه‌وكۆڵبه‌رانه‌ بنووسێته‌وه‌ كه‌ رۆژ نیه‌ به‌ هه‌واڵی‌ شه‌هید بوونیان دڵمان دانه‌خورپێ‌، ئه‌وان به‌ سه‌ختترین شێوازشه‌ڕی‌ په‌یدا كردنی‌ نان ده‌كه‌ن و دنیاش سه‌یری‌ چۆنێتی‌ مردنه‌كه‌یان ده‌كات و له‌ په‌نا ئه‌و سه‌یركردنه‌وه‌ ساتێك بۆ مه‌ستی‌ ئه‌سپه‌كانی‌ قوبادی‌ بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌ پرسسیاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ په‌یداكردنی‌ بژێوی‌ ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ ی‌ ده‌وێت، ئه‌وه‌ گریمان ئه‌وه‌ش به‌ شێكه‌ له‌ راكردن له‌ پێناوی‌ ژیاندا، به‌ڵام بۆ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌شیان پێڕه‌وا نه‌بینرێت و به‌ ده‌ستڕێژی‌ گوله‌ی‌ سه‌ربازه‌كان ببنه‌ قوربانی‌، ئه‌وسه‌ربازانه‌ی‌ له‌ بنه‌ڕه‌تا ئه‌ركیان پاراستنی‌ نیشتمان و هاونیشتمانیه‌كانی‌ ناوێنی‌، نه‌ك كوشتنی‌ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هاوسه‌رو مناڵه‌كانیان ده‌ستیان له‌ سه‌ر دڵیانه‌ داخوا دێنه‌وه‌، یان له‌ سوچی‌ رۆژنامه‌یه‌كدا هه‌واڵی‌ كوشتنیان بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ته‌واو.

2
له‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مدا له‌ رۆژانی‌ پێشودا 20 كۆڵبه‌ر به‌ گوله‌ی‌ سه‌ربازه‌كان یان كوژراون یان بریندار بوون، ئه‌وه‌ش به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت ژیان له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستانله‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌دایه‌، ناكرێت سه‌ره‌ڕای‌ سه‌ختی‌ په‌یدا كردنی‌ بژێوی‌ مافی‌ به‌ ده‌ستخستنی‌ بژێوی‌ به‌وجۆره‌ ڕووبه‌ڕوی‌ هه‌ڕه‌شه‌ بێته‌وه‌وخه‌ڵكیش یان نوێنه‌رانیش قسه‌یه‌كیان نه‌بێت له‌ باره‌یه‌وه‌، منبڕوام وایه‌ چه‌ند نوێنه‌رێكی‌ ئازاله‌ نێو پارله‌مانی‌ ئێرانیدا ده‌توانن، ئه‌و پرسه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ مرۆیی‌ و یاسایی‌ بجوڵێنن و چی‌ تر رێو شوێنێك بۆ پاراستنی‌ ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ دابنرێت،كه‌ سه‌رقاڵی‌ نووسینی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بووم خه‌یاڵم لای‌ به‌هادینی‌ ئه‌ده‌ب بوو، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا ئازایانه‌ رووبه‌ڕووی‌ سته‌مه‌كانی‌ ده‌سه‌لات ده‌بوه‌وه‌.
داكۆكی‌ له‌ژیانی‌ قورس و پڕئازاری‌ كۆڵبه‌ره‌كان ئه‌ركێكی‌ ئاكارییه‌و پێویسته‌ رای‌ گشتی‌ له‌سه‌ر بێته‌ ده‌نگ، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا رای‌ گشتی‌ ده‌كرێت بكه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری‌ ئه‌و سۆزه‌شه‌وه‌ كه‌ به‌رانبه‌ر قوربانیه‌كان هه‌یه‌.

3
ئه‌گه‌ر خه‌می‌ نان لێم گه‌ڕێ‌
چیها قسه‌ هه‌یه‌ بیكه‌م
خه‌می‌ به‌ ده‌ستهێنانی‌ نان، به‌ درێژای‌ مێژوو هۆیه‌ك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان ئازاری‌ زۆر بچێژن، چیرۆكی‌ مردو خۆره‌كان، چیرۆكی‌ رێزی‌ نان بگرن، چیرۆكه‌ ئازارزه‌ده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ دنیا، به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن خه‌می‌ نان و ئازادی‌ گه‌وره‌ ترین خه‌می‌ مرۆڤن له‌ سه‌ر زه‌وی‌، لێ‌ نادادی‌ و سته‌م رێگرن له‌وه‌ی‌ نان به‌ شی‌ هه‌مووان بكات و ده‌بێت له‌ زۆر بارو دۆخدا هه‌ندێك زۆر به‌ ئه‌سته‌م چنگیان كه‌وێت، كۆڵبه‌ره‌كان ئه‌و هه‌نده‌ن، ئه‌و هه‌نده‌ خه‌ڵكه‌ی‌ له‌ پێناوی‌ به‌ ده‌ست هێنانی‌ ناندا شه‌ڕی‌ سروشت و نادادی‌ ده‌كه‌ن.
یان ئه‌وه‌تا نان و بژێوی‌ بۆ مرۆڤه‌كان دابین بكرێت یان لێگه‌ڕێن با خه‌ڵك ئه‌و ژیانه‌ بژێت هه‌رچه‌ند قورسه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*