سەرەکی » وەرزش » لایبزیگ بۆندی تیمۆ ڤێرنه‌ری نوێ كرده‌وه‌

لایبزیگ بۆندی تیمۆ ڤێرنه‌ری نوێ كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ لایبزیگ رایگه‌یاند بۆندی تیمۆ ڤیرنه‌ری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی‌ بۆ 4 وه‌رزی تر نوێ كردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه‌ هێنا كه‌ باسیان له‌ چونی ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كرد له‌ هاوینی ساڵی داهاتوو بۆ یانه‌ی‌ بایرن مونشن.
یانه‌كه‌ له‌ پێگه‌ی‌ ره‌سمی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر توانیویانه‌ ڤیرنه‌ر رازی بكه‌ن له‌ ریزی یانه‌كه‌ درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات و بۆنده‌كه‌ی‌ تا هاوینی 2023 نوێ بكاته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی ڤیرنه‌ر وتی: دڵخۆشم به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌م، گفتوگۆیه‌كی درێژخایه‌ن بوو، به‌ڵام من ده‌مویست دڵنیا بم له‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووم و چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنم له‌ ریزی یانه‌كه‌.
له‌لای خۆشییه‌وه‌ ماركۆس كرۆشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ رایگه‌یاند به‌رده‌وامبوونی ڤیرنه‌ر هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ یانه‌كه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی بۆندس لیگا بكات بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ش پێویسته‌ پارێزگاری له‌ به‌رده‌وامبوونی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ بكه‌ین.
ڤیرنه‌ری 23 ساڵ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو سه‌رجه‌م بۆنده‌كانی یانه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی‌ و چه‌ند جارێكیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات بچێته‌ ریزی بایرن مونشن به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی‌ بایرن بۆندی له‌گه‌ڵ كۆتینیۆ و پیریسیچ ئیمزا كرد ڤیرنه‌ر بڕیاری نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ دا.

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*