دوای ئه‌وه‌ی له ریزی یانه‌ی ساكان تۆسۆی ژاپۆنی وازی له یاریكردن هێنا ئه‌و یانه‌یه بڕیاری دا فرناندۆ تۆرێسی ئه‌ستێری تۆپی پێ وه‌كو سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌كه دیاری بكات.
تۆرێس دواین یاری خۆی له ژیانی وه‌رزشی ئه‌نجامدا كه دواین یاری به‌رامبه‌ر به تیپه‌كه‌ی ئه‌ندرێس ئینێستای هاوڕێی پێشووی بوو له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.
نزیكه‌ی 3 هه‌زار هانده‌ری یانه‌ی ساكان تۆسو رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی یاریگای یانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی دوای ماڵئاوایی له‌و یاریزانه بكه‌ن ئه‌ویش یی خۆیه‌وه به‌ڵێنی به هانده‌ران دا زوو زوو سه‌ردانی ژاپۆن بكات و كات له‌و وڵاته به‌سه‌ر به‌رێت.
تۆرێسی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ و چێ-ڵسی و میلان وه‌كو یاریزان مۆندیال و 2 نازناوی یۆرۆی بردۆته‌وه و خاوه‌نی چه‌ندین نازناویشه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی یاری بۆ كردون و ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ یانه‌كه‌ی 5 گۆڵی تۆماركردوه.
تۆرێس وتی: ساڵێكی پڕچێژ بوو بۆمن، خێزانه‌كه‌شم ئه‌زمونێكی خۆشیان له ژاپۆن به‌سه‌ر برد، به‌پێی كات زوو زوو سه‌ردانی ژاپۆن ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی زیاتر له‌و وڵاته وه‌ربگرم و كاتی خۆش به‌سه‌ر به‌رم.
وتیشی: من به سه‌رۆكی فه‌خری یانه‌كه دیاری كراوم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له كاتی پێویست سودم بۆ یانه‌كه هه‌بێت، گرنگترین شت لای من ئه‌وه‌یه كار بكه‌م بۆ سوودی یانه‌كه.
62 جار بینراوە