سەرەکی » کەلتوور » ئاو بە تاو، فەرهەنگۆکی کوردی – سۆمەری

ئاو بە تاو، فەرهەنگۆکی کوردی – سۆمەری

لەدووتووێی 763 لاپەڕەدا کتێبی (ئاو بە تاو – فەرهەنگۆکی کوردی سۆمەری) نووسینی (سەباح یاسین ئەحمەد) چاپکرا.
لەپێشەکی کتێبەکەدا کە نووسەری کتێبەکە نووسیوێتی، هاتووە: نووسینی ئەم پەڕاوە کە ناوی (ئاو بە تاو – فەرهەنگۆکی کوردی سۆمەری)م ناولێناوە، بەرهەمی گەڕانە بەدوای پرسیاری (بۆ گەلی کورد بەرگریی لەبوونی خۆی دەکات و لەکۆتاییدا تێکدەشکێتەوە). ئەوە پرسیاری ساڵی 1977ی شاخم بوو، کە لەخۆمم کردبوو، کەواتە ئەم کارو لێکدانەوەیەم بەرهەمی تێڕامانە لەخودی لاوازی کارو بیری خۆم و هێزی زوانەکەم کە کۆی کولتوری کوردی میکانیزمی بەرگرییەکەی داڕشتووە.
شایانی باسە سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی 5/9/2019 لقی هەولێری یەکێتی نووسەران، لەهەولێر کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوە بۆ ئەم کتێبە رێکدەخات.
* سەباح یاسین ئەحمەد، نووسەری ئەم کتێبە لەسلێمانی لەدایکبووەو پێشمەرگەی دێرینی (ی. ن. ک)ەو لەساڵی 1978ەوە لەئەوروپا دەژی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*