د. سه‌ڵاح عه‌زیز
و: کنێر عه‌بدوڵڵا
بۆچی ده‌نوسم؟ چونکه گه‌شبینم له گۆڕانکارییه‌کی ئه‌رێنیدا که نه‌وه‌ی تازه دروستکه‌ری ده‌بن. وه ده‌نوسم له‌به‌ر ئه‌وه‌م ره‌زامه‌ند نیم و باوه‌ڕم نییه به‌و واقعه‌ی تێیدا ژیان ده‌که‌ین له‌رووی دواکه‌وتوویی زانیاری و که‌میی به‌ها و سته‌م و هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی لێی ده‌که‌ونه‌وه. ده‌نوسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش سه‌ده‌یه شایه‌تحاڵم له‌سه‌ر ئه‌م واقعه دژواره‌ی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌تحاڵم له‌هه‌ستانه‌وه‌ی ووڵاتان و کۆمه‌ڵگه‌کان له ئه‌فریقیا، ئاسیا، وئه‌مریکای لاتینی به‌ده‌ر له خراپی دۆخه‌کانیان به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی ئێمه‌دا؛ ئه‌وه‌ش ئه‌و کاته‌ی له حوکمڕانییه‌کی دروستدا سه‌رکردایه‌تی گه‌له‌کانیان کرد و گه‌نجه‌کانیان به‌توانا کرد له‌رووی مهعرفییهوه.
نوسینه‌کان زۆرن که وه‌سفی خراپی واقع ده‌که‌ن. په‌رتوکێکی نوێی ژنه نوسه‌ری جه‌زائیری ئه‌حلام مستهغانمیم پێگه‌یشت به ناونیشانی «شهیاک فراق» که ساڵی 2019 ده‌رچووه، وه‌سفی دۆخی نه‌ته‌وه‌ی (عه‌ره‌ب/ ئیسلامی) ده‌کات له لاپه‌ڕه 18دا ده‌ڵێت « نه‌ته‌وه‌یه‌ک زوربه‌ی قۆناخه‌کانی به‌که‌ساسی ده‌ژی، پێی خۆشه پیاهه‌ڵدان به ئازار بدات به‌وه‌ی خۆشییه، به‌ته‌واوی وه‌ک پیاهه‌ڵدانی شکسته‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن بێت، و زیانه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وت بێ» ئه‌و نوسینه دوو وانه‌ی خۆمی به‌بیرهێنامه‌وه که له دوو زانکۆی جیاواز له کوردستاندا باسم لێوه کرد: یه‌که‌میان تایبه‌ت بوو به خودناسی و په‌یبردن به‌و واقعه‌ی تیایداین، به‌ڵام دووه‌میان تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیمان و کارکردن بۆ گۆڕینی.
ئه‌وه‌ی بهدیمکرد زوربه‌ی کوڕان و کچانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان نایانه‌وێت خۆیان بناسن به‌شێوه‌یه‌کی واقعی وه نایانه‌وێت به‌رپرسیارێتیش له‌ئه‌ستۆ بگرن به‌و شێوه‌یه ره‌زامه‌ند بوون به‌و واقعه دڵته‌زێنه‌ی تیایدا ده‌ژین. وه ئامرازه‌کانی به‌یه‌کگه‌یشتنی کۆمه‌ڵایه‌تیش یارمه‌تیده‌ر بوو له‌سه‌ر وونبونی گه‌نجانمان به‌وه‌ی توانای خوڵقاندنی ژیانکردنیان وه‌ک خود هه‌یه‌و خۆیان په‌راوێز ده‌که‌ن له‌ونێوه‌نده‌دا له رووی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. بۆیه گه‌نجان ته‌رکیز ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامرازانه‌ی که به‌رده‌وامیه‌ت ده‌دات به بنه‌چه خۆییه رۆشنبیرییه‌که و به‌دوریان ده‌خات له واقعه دڵته‌زێنه‌که‌یان، واته له‌بری ئه‌وه‌ی ئامرازه تازه‌کان ئامرازێکی خێرا و تێچووی که‌م بێت بۆ زانین و تواناسازیی، بووه به ئامرازێکی بێهۆشی سه‌رده‌میانه.
هیواکردن بۆ بونیادنانی داهاتوویه‌کی باشتر له گه‌نجاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. که پێگه‌یشتووه‌کان و گه‌نجان ده‌گرێته‌وه (به‌پێی پێناسه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌مه‌نی نێوان 10-24 له‌خۆ ده‌گرێت) و رێژه‌ی 26% له کۆی دانیشتوانی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رووی ئه‌فریقیا (MENA ) به‌پێی راپۆرتی یۆنسیف UNICEF/UN0229230 که له نیسانی 2019دا ده‌رچووه، وه ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی (MENA ) مه‌زه‌نده ده‌کات به نزیکه‌ی نیو ملیار گیانله‌به‌ر له ساڵی 2030 دا. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ستراتیجیهتێکیان راگه‌یاند به ناوی ( گه‌نجان 2030) بۆ پشتیوانی و تواناسازی گه‌نجان له سێبته‌مبه‌ری 2018 دا، ئه‌وه‌ش چوارچێوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی پێکده‌هێنێ بۆ تواناسازی گه‌نجان له داهاتوودا. ئه‌مینه محمد، جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له نۆڤه‌مبه‌ری 2018 دا له گوتارێکی بۆ گه‌نجانی ئه‌فریقیا ده‌ڵێت» من پشت به ئێوه ده‌به‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی ببنه بریکاری گۆڕانکاری و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵگیرسان که به توندی پێویستمان پێیانه. ئه‌و که‌رامه‌ته‌ی ده‌مانه‌وێت بۆ گه‌نجانمان به هه‌ریه‌که‌مان ده‌ست پێ ده‌کات. گه‌شتێک ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامه‌کانی پشت ده‌به‌ستن به چۆنێتی گه‌شتکردنتان له‌و رێگه‌یه‌دا تا ساڵی 2030»
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌ه‌کان، ستراتیجیه‌تی «گه‌نجان2030» پشتده‌به‌ستێت به پێنج بواری سه‌ره‌کی که بریتییه له:
1. کردنه‌وه‌ی رێگه‌ی تازه بۆ تێکه‌ڵبوون به گه‌نجان و هاوبه‌شیکردن و به‌هێزکردنی ده‌نگه‌کانیان؛
2. ته‌رکیزکردنی زیاتری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خوێندن و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان بۆ گه‌نجان؛
3. دانانی تواناسازی گه‌نجان له رووی ئابورییه‌وه له پێشه‌وه‌ی ستراتیجیه‌تی تواناسازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له‌ڕێی جه‌ختکردنه سه‌ر راهێنان و وه‌زیفه‌کان؛
4. کارکردنی جدی بۆ زامنکردنی رێزگرتن له مافه‌کانی گه‌نجان و به‌هێزکردنی به‌شداربونیان له رووی مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه؛
5. ئهولهویهتتدان به پشتگیری گه‌نجان له ململانێ و قه‌یرانه مرۆییه‌کاندا، له‌وانه به‌شداربونیان له کاره ئاشتهواییهکاندا.
ووڵاتانێکی که‌م له ناوچه‌که‌دا ده‌ستیان کرد به جێبه‌جێکردنی ستراتیجیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ گه‌نجان. (خوێنه‌ر ده‌توانێت نموونه‌ی جێبه‌جێکراو ببینێت له ووڵاتی ئیمارات) له زوربه‌ی ووڵاتان به‌رگریکردنی توند هه‌یه بۆ به‌شدارپێکردنی گه‌نجان له ده‌ره‌وه‌ی تاکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ئابوری‌دا؛ به‌هۆی میراتگه‌ری ده‌سه‌ڵات و دارایی، له‌وه‌شدا زیانێکی گه‌وره به داهاتووی سیاسی و ئابوری ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر ووڵات یان کۆمه‌ڵێک.
له روانگه‌ی کارکردنی ماوه‌ی چوار سه‌ده‌ی رابردووم له خوێندنی باڵادا، و یارمه‌تیدانی خوێندن له ستراتیجه‌یتی نه‌ته‌وه‌یی» تواناسازی گه‌نجان» له رووی مهعرفییهوه، پێم باشه هه‌ندێ ده‌ستپێشخه‌ریی بخه‌مه روو که ده‌کرێت کاری پێ بکرێت بهچاوپۆشیکردن له هاوکاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی یان بینینی هه‌ر رۆڵێک تیایدا:
1. تێگه‌یشتنی گه‌نجان بۆ بیروباوه‌ڕی وه‌به‌رهێنان. ئه‌وه‌ی باوه مرۆڤ زیاد له 16 ساڵی ته‌مه‌نی وه‌به‌رهێنان له ته‌مه‌نی خۆیدا ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانین و بڕوانامه‌ی زانکۆ که ئاماده‌ی بکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی کارێک به‌پێی پسپۆری و ئاره‌زووه‌که‌ی. وه جیاوازی نییه له نێوان دامه‌زراوه‌یه‌کی خوێندنی حکومی یان تایبه‌ت له‌و روانگه‌یه‌ی ئامانجی وه‌به‌رهێنان یه‌کن. به‌ده‌ستنه‌هێنانی گه‌نجان له رووی مهعرفییهوه و کارنه‌کردن به‌پێی بڕوانامه‌که‌یان به‌واتای زیانی ساڵانێکی ته‌مه‌ن دێت که هیچ که‌س ناتوانێت قه‌ره‌بووی بکاته‌وه. له کۆتا ماوه‌کاندا زانیم کۆڵههڵگرهکهی که‌لوپه‌له‌کانی بۆ دهگواستمهوه و سه‌رتاشه‌که‌م هه‌ردووکیان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانکۆن. پرسیارم کرد سه‌باره‌ت هۆکاری پیاده‌نه‌کردنی ئه‌و پێشانهیان له‌کاتی ته‌واوکردنی قۆناخی ئامادهییاندا وه‌ڵامه‌که‌یان هاوشێوه‌ی یه‌کتر بوو « گه‌مژه‌یی» وه پێیان راگه‌یاندم که رێگه ناده‌ن به منداڵه‌کانیان خوێندنی زانکۆیی ته‌واو بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کات به‌فێڕۆدانه. تێگه‌یشتنی راستی گه‌نجان بۆ بیروباوه‌ڕی وه‌به‌رهێنان و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی مه‌به‌ست به‌رپرسیارێتی خودی گه‌نجانه له چوارچێوه‌ی سستمی حوکمڕانی نادروستدا و به پێی سنوردارێتی تێگه‌یشتنی گه‌نجان بۆ ئه‌و راستییه تاڵه، پێویسته گه‌نجان هۆشیار بکرێنه‌وه له‌ڕێی رێکخراوی ناحکومییه‌وه. هه‌ندێ له فه‌رمانڕه‌وایان هه‌ڵده‌ستن به زیادکردنی ژماره‌ی خوێندنگه و زانکۆکان له باوه‌ڕیانه‌وه به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆمه‌ڵ؛ به‌ڵام ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێکارن له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی زانکۆ قورستره له‌وانی دیکه. ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایان بزانن که یه‌که‌م به‌هاری عه‌ره‌بی به بێکارێک ده‌ستی پێ‌کرد له تونس ( خوا لێیخۆش بێ).
2. له‌سه‌ر مامۆستا و سه‌رۆک خێزان و خوێندکاره‌کان پێویسته که دروشمی « جۆرێتی خوێندن» بونیاد بنێن له خوێندنگه، په‌یمانگا، و زانکۆکان‌دا له‌سه‌ر بنه‌ما و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ فێربوون وه‌ک ههنگاوێکی سه‌ره‌کی تواناسازی. به‌ده‌ستنه‌هێنانی گه‌نج بۆ کارکردن له بواره‌که‌ی خۆیدا به مانای کۆتایی رێگه نایه‌ت گه‌ر خاوه‌ن زانیارییه‌کانی تر بێت. وه ئه‌وه‌ش له‌ڕێی خوێندنی باشه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. له‌سه‌ر گه‌نجان پێویسته ئاگاداری هۆکاره‌کانی جێبه‌جێنه‌کردنی دروشمی جۆرێتی خوێندن بن له گشت قۆناخه‌کانی خوێندن، و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان به‌مه‌به‌ستی نه‌هیشتنی هۆکاره‌کانی جێبه‌جێنه‌کردنی.
3. کارکردنی رێکخراوه فێرخوازییهکان و سه‌ندیکاکانی مامۆستایان و کۆمه‌ڵه ئه‌کادیمییه‌کان به دانانی ئامرازه‌کان بۆ پێگه‌یاندنی کادری فێرکاری له رووی زانین و ره‌فتاره‌وه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ کارکردن و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی توانای پێویستیان نییه.
4. فشارخستنه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و هاندانیان له‌سه‌ر بونیادنانی ئاسته‌کانی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ فێرخوازان به‌ڕێوه ده‌چێت.
5. گه‌نجان پێویسته دروشمی « فێربوون به‌درێژایی ژیان « بونیادبنێن ده‌رئه‌نجامی گۆڕانکاری خێرا و فره‌جۆر بۆ گشت بواره‌کانی کارکردن و ژیان.
وه له‌باره‌ی ژیان و کۆمه‌ڵه‌وه پێویسته گه‌نجان هه‌ندێ له راستییه‌کان تێبگه‌ن: بۆ نموونه ئاسانه بۆ هه‌ر سستمێکی گه‌نده‌ڵ و سته‌مکار ده‌سه‌ڵاتداری نه‌زانه‌کان بکات، وه گه‌نجانێکی بێ‌توانا له رووی مه‌عرفی و به‌هاوه هیچ له‌و واقعه دڵته‌زێنه ناگۆڕێت ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی گرته ئه‌ستۆ؛ وه تواناسازی گه‌نجان به توانایه‌کی باشه‌وه کردارێکی قورسه، پێویستی به پشوودرێژی و تێکۆشان هه‌یه. ئه‌زمونه‌کانی ووڵاتان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ده‌رئه‌نجامی تواناسازی له ماوه‌ی نزیکه‌ی دووسه‌ده‌دا ده‌رده‌که‌وێت. وه بوونی فه‌رمانڕه‌وایه‌کی دروست زۆر گرنگه؛ ئه‌وه‌ش بۆ دانانی شێواز‌و و سه‌رچاوه‌کان به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردن له خێراییکردنی کرداری تواناسازی گه‌نجاندا.
159 جار بینراوە