سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » مه‌لی‌ ته‌ریو

خورجە

مه‌لی‌ ته‌ریو

1
مه‌لی‌ ته‌ریو یان مه‌لی‌ تاراو، دوركه‌وته‌، رۆیشتوو، سه‌رگه‌ردان، ده‌مێكه‌ ده‌مه‌وێت له‌ سه‌ر مه‌ولانا خالیدی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ بابه‌تێك بننوسم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زۆر سه‌رچاوه‌و كتێبم ته‌ی‌ كرد، به‌ڵام هێشتا ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه‌، مه‌ولانا خالید مه‌لی‌ ته‌ریوی‌ كورده‌واریه‌، ئه‌و سه‌ره‌ڕای‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌ سلێمانی‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ دڵ و ده‌رونی‌ لێره‌ بووه‌، له‌ شیعرێكدا كه‌ پیره‌مێردی‌ شاعیر سۆرانویه‌تی‌ به‌و جۆره‌ باسی‌ خۆی‌ ده‌كات :
دڵسوتاوو جه‌رگبڕاو كۆڵان به‌ كۆڵان ده‌ربه‌ده‌ر
كه‌س به‌ ده‌ردی‌ من نه‌چێ‌ دور كه‌وته‌ بێ‌ یارو دیار
خوێنی‌ دڵ وا هات به‌ چاوما بووبه‌ جۆگه‌ی‌ به‌كره‌ جۆ
هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی‌ چه‌مێكن كردمه‌ تاسه‌ی‌ سه‌رچنار
مه‌ولانا له‌مشیعره‌دا ئاه و ناڵه‌ی‌ ده‌گاته‌ كه‌شكه‌ڵانی‌ فه‌له‌ك و خۆی‌ به‌ دووركه‌وته‌و بێ‌ یارو یاوه‌رو دیار ده‌بینێت .
2
هه‌ڵبه‌ت قسه‌ كردن له‌ سه‌ر ئه‌و شیعره‌ی‌ سه‌ره‌وه‌و له‌ سه‌ر هه‌ندێ‌ سۆزی‌ دیكه‌ی‌ مه‌ولانا بۆ نیشتمان پێویستی‌ به‌ هه‌ڵوه‌سته‌و نووسینی‌ ورده‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێك نووسین سه‌رنجیان راكێشاوم، كه‌ ره‌نگه‌ ئێره‌ جێگه‌ی‌ باس و خواسیان نه‌بێت، مه‌ولانا له‌ وڵاتێكی‌ بێ‌ تاج وته‌خت و له‌ شارێكی‌ بێنازی‌ ئه‌م سه‌ر ڕووی‌ زه‌مینه‌وه‌ سنوره‌كانی‌ بڕیوه‌و بیرو باوه‌ڕو ئه‌ندێشه‌كه‌ی‌ گه‌یشتوه‌ته‌ زۆر شوێن و جێگا، من بڕوام وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژگاره‌ كورد ده‌وڵه‌ت و تاج و ته‌ختی‌ با، ئه‌گه‌ر گیانی‌ لێبورده‌یی‌ و یه‌كتر قه‌بوڵكردن له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا بوایه‌، مه‌ولانا له‌ رۆژی‌ خۆیدا سلێمانی‌ ده‌كرده‌ سه‌نته‌رێكی‌ گه‌وره‌و پڕبایه‌خی‌ دنیا له‌ ڕووی‌ خودا دۆزی‌ و خودا ناسی‌ و خودا دۆستیه‌وه‌ .
به‌ڵام چی‌ بكه‌ین له‌ ته‌ك قه‌ده‌را « هه‌ر له‌ ئه‌زه‌ل خودێ‌ وه‌ساكر – ئه‌و رۆم و عه‌جه‌م لسه‌ر مه‌ڕاكر «
3
ئه‌وپیاوه‌ نیشتمانپه‌روه‌رو كورد په‌روه‌ر بووه‌، ئه‌مه‌ به‌هه‌ندێك له‌و شیعرانه‌وه‌ دیاره‌ كه‌ له‌ دوای‌ به‌جێماون، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه‌ شیعری‌ زۆریشی‌ له‌ نێو چووبن، دۆخی‌ كوردستان تا ئێستاش هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ لێ‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر شتمان له‌ ناوبچن، ئه‌و له‌ جێیه‌كی‌ دیكه‌ ده‌ڵێت :
خه‌م بووبه‌ كێوی‌ پیره‌ مه‌گرون به‌ ئاهی‌ ئازار
چاو چاوگه‌یه‌كه‌ بۆم بۆته‌ ئاوی‌ سه‌ر چنار
كاتێ‌ مرۆڤ ئه‌م شیعرانه‌و شیعری‌ هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ كه‌له‌تاراوگه‌ له‌ خه‌یاڵی‌ نیشتماندا بوونه‌، نمونه‌ی‌ چامه‌كه‌ی‌ نالی‌ گه‌وره‌ش، پرسیارله‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كات بۆ ده‌بێت رۆشنگه‌رو بیركه‌ره‌وه‌كانی‌ ئێمه‌ به‌و ده‌رده‌ بچن وله‌ دووره‌وه‌ ئاه بۆ دیداری‌ خاك و هۆڵی‌ نیشتمان هه‌ڵبكێشن.
ئایه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ش مایه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌و قسه‌ له‌ سه‌ر كردن نیه‌.

وه‌سڵت كه‌ ئه‌گه‌ر چی‌ شه‌ربه‌تی‌ مه‌رگ بێ‌
ئه‌و وه‌سڵه‌ له‌ ئاوی‌ زینده‌گانی‌ خۆشتر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆڵكێشه‌كانی‌ به‌ر هه‌تاو

1 من ئه‌وكه‌سه‌م هه‌موو رۆژێ‌ ژیانی‌ ئه‌مڕۆم ئه‌فرۆشم بۆ كڕینی‌ ...