سەرەکی » وەرزش » مۆندیالی باسكه‌

مۆندیالی باسكه‌

له‌ڕۆژی 31/8/2019 –ه‌وه‌ مۆندیالی باسكه‌ له‌ چین ده‌ستیپێكردووه‌و تا ڕۆژی 15/9 به‌رده‌وام ده‌بێت.
32 هه‌ڵبژارده‌ی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كان به‌شداری ئه‌م مۆندیاله‌ دەکەن و به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر 8 گروپدا دابه‌شكران:

گروپه‌كان
گروپی یه‌كه‌م: كۆتدیڤوار، پۆڵه‌ندا، ڤێنزوێلا، چین.
گروپی دووه‌م: روسیا، ئه‌رجه‌نتین، كۆریای باشوور، نایجیریا.
گروپی سێیه‌م: ئیسپانیا، ئێران، پۆرتۆریكۆ، تونس.
گروپی چواره‌م: ئه‌نگۆلا، فیلیپین، ئیتاڵیا، سربیا.
گروپی پێنجه‌م: توركیا، چیك، ئه‌مریكا، ژاپۆن.
گروپی شه‌شه‌م: یۆنان، نیوزیله‌ندا، به‌رازیل، مۆنتینیگرۆ،.
گروپی حه‌وته‌م: دۆمنیكان، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوردون.
گروپی هه‌شته‌م: كه‌نه‌دا، سه‌نیگال، لیتوانا، ئوستورالیا.
سه‌ره‌تا یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می گروپه‌كان كران و یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رجه‌م گروپه‌كان گه‌یشتنه‌ قۆناغی دووه‌م كه‌ 16 هه‌ڵبژارده‌ بوون و به‌مشێوه‌یه‌ به‌سه‌ر 4 گروپی نۆیه‌م و ده‌یه‌م و یانزه‌یه‌م و دوانزه‌یه‌مدا دابه‌شكران، پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش ریزبه‌ندی كۆتایی له‌م گروپانه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ی لێهات و یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه‌ بۆ قۆناغی سێیه‌می گروپه‌كان سه‌ركه‌وتن:
گروپی نۆیه‌م (ئه‌رجه‌نتین، پۆڵه‌ندا، روسیا، ڤێنزوێلا).
گروپی ده‌یه‌م (سربیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پۆرۆتریكۆ).
*گروپی یانزه‌یه‌م (ئه‌مریكا، برازیل، یۆنان، چیك).
*گروپی دوانزه‌یه‌م (فه‌ره‌نسا، ئوستورالیا، لیتوانیا، دۆمنیكان).

پله‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌
دیاره‌ سیستمی مۆندیالی باسكه‌ به‌جۆرێكه‌ ده‌بێت 32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ پله‌ی كۆتایی خۆیان له‌ ئه‌نجامی به‌شدارییكردنیان له‌م مۆندیاله‌دا وه‌ربگرن.
پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می گروپه‌كان و سه‌ركه‌وتنی 16 هه‌ڵبژارده‌ بۆ قۆناغی دووه‌می گروپه‌كان، سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ قۆناغی دووه‌م و دووه‌م و سێیه‌می گروپه‌كان بوون، یاریی له‌سه‌ر دیارییكردنی پله‌كانی 17 یه‌م تا 32 ده‌كه‌ن.
پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می گروپه‌كانیش ئه‌و هه‌شت هه‌ڵبژارده‌یه‌ی گروپه‌كانی 9 تا12 كه‌ نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ قۆناغی سێیه‌می گروپه‌كان، ئه‌مانیش یاریی له‌سه‌ر پله‌كانی 9 تا 16 ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵبژارده‌كانی (روسیا، ڤێنزوێلا، ئیتالیا، پۆرتۆریكۆ، یۆنان، چیك، لیتوانیا، دۆمنیكان)ده‌بن.
هه‌رچی 8 هه‌ڵبژارده‌ یه‌كه‌م و دووه‌مه‌كانه‌ ئه‌مانیش به‌سه‌ر دوو گروپی 13 و 14 دا دا‌به‌شده‌كرێنه‌وه‌، ئێستا یارییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌نجام ده‌درێن و یارییه‌كانی گروپه‌كانی 13 و 14 -ش به‌م زوانه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*