سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەنی ئادەم لەسلێمانی نمایشدەکرێت

بەنی ئادەم لەسلێمانی نمایشدەکرێت

بڕیارە رۆژی 27/9/2019 لەهۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی، شانۆگەریی (بەنی ئادەم) نمایشبکرێت.
ئەم شانۆییە ‎دەرهێنانی ژیر ناشاد-ەو هەریەکە لە(‎سانا ئەبوبەكر ‎محەمەد، هوشیار ‎سەروەر، نەهرۆ ‎كارڤین محەمەد) ‎ڕۆڵی تێدا دەبینن. ‎بۆنووسینی تێكستی ئەم بەرهەمە هونەرییە سوود لە تەورات و هەندێك لەشیعرەكانی داستان بەرزان ‎وەرگیراوە.
دەربارەی ئەم شانۆگەرییە، ژیر ناشاد وتی: مەبەستمە لێرەدا چەند سەرنجێكم هەبێت لەسەر شانۆی بەنی ئادەم، ‎شیعرەیەت، جەستە، وتاری ‎بوونی چوار ئەكتەر، ‎بوونی دیكۆر ‎وامان لێ ئەكات كە بڵێن ئێمە لە قۆناعێكی نۆێترداین و جیاوازتر لەهەر گروپێكی تر تێگەیشتنی خۆمان پشان ئەدەین، سەبارەت بەو پرسیارانەی كە ئەكرێن، لەئەمڕۆماندا، ئەو پرسیارانەی وامان لێدەكات لەكوێدا وەڵامان دەستبكەوێت، بەڕووی چ ئاڕاستەیەك ئەمانبات، سوودوەرگرتن لە پەیمانی كۆن و (پەڕتووكی پەیدابوون) وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیە كە ئەكرێت، چۆن دروستبوون ‎ئایا مرۆڤ لە چاوەڕوانیدایە، یاخود مەحكومە بەتەنیایی.
وتیشی: ‎ئەركی هونەرمەندیش ئەوەیە كە پرسیار بكات و وەڵام بداتەوە، تێبگات چۆن وابكەین لەدنیایی ئەمڕۆماندا بینەر ئاشنای هۆڵەكان بكەینەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مایكرۆسۆف كۆمپیوته‌رێكی‌ پێشكه‌وتوو ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

روسیا الیوم هه‌ندێك له‌و سایتانه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ هه‌واڵی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ نوێ ...