سەرەکی » کەلتوور » بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ

بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ

لەدووتوێی 440 لاپەڕەدا کتێبی (بە خەونی گەورەوە کەوتینە ڕێ) نووسینی مامۆستا جەعفەر، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی. ئەم کتێبە بیرەوەرییەو چەندین زانیاری وردو گرنگی دەربارەی قۆناغێکی مێژوویی تێیدا بڵاوکراوەتەوە.
لەپێشەکی ئەم بیرەوەرییانەدا هاتووە: نیو سەدەیە لەجەنگی خەباتی سیاسیدا پشتم چەماو سەرم سپی کردوو هێشتا وەکو وانەی یەکەمی بیابانی ژیان سەرسام و فروساوم! نەهیچ فێربووم و نە هیچ لەدەریای سیاسەتی کوردی تێگەیشتم. زانستی کۆمەڵناسی و زانستە سیاسییەکانم لەزانکۆی گیۆرگی- ئۆگوست (ئەڵمانیا) خوێندووەو سێ ساڵیش سەرقاڵی نامەی دکتۆرا بووم! لەپێشبڕکێی سیاسیدا من ژیژک و ئەوان تانجی.. لەیەک چرکەدا ئەوان سەدان جار بەدەوری پیرەمەگرووندا سوڕانەوەو من لەشوێنی خۆمدا قڕوقەپ دۆش داماوم.
میکیاڤیلی زیندووبکرێتەوەو سێ چوار رۆژ بە بەردەرکی سەرادا بێت و بڕوات و دوو چا لەچایخانەی (شەعب) بخواتەوەو دەستێک تاوڵە بدۆڕێنێت و بەسەهۆڵەکەدا پیاسەیەکی عەسران بکات، هەر یەکسەر لەئامۆژگاریی و بیروڕاکانی خۆی کە بۆ (میر) نووسیوونی پەژیوان دەبێتەوە! میکیاڤیلییەکانی ئێرە حەوت بەردیان بەپشتی ئەودا داوە. کێشەکە ئەوەیە هیچیان نەنووسیووە، تا کەسێک بتوانێت دەستەکەیان بخوێنێتەوە. ئەمڕۆ لەسەر دینێکن و سبەی دژی ئەو دینەن. هەر رۆژەو بەشێوەیەک نوێژ دەکەن و شایەتمان دێنن. هەریەکەیان لەچل ئاوی داوەو قولەپێی تەڕ نەبووەو لەسەر هەزار پەت یارییان کردووە. تۆ پەپوولە دەبینیت لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ دەفڕێت، لەناکاو لەناو لەپتدا دەنیشێتەوەو دەبێتە دووپشک.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، دیوانە شیعری (زمانی باڵندەم دەزانی) بڵاوكرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا لەبنكەی سەنتەری ئاڵا بۆ كاری رۆشنبیری لەهەولێر، كۆڕێكی ...