سەرەکی » ئابووری » سلێمانی‌، ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی بارانبارین

سلێمانی‌، ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی بارانبارین

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی بارانبارین دەستپێدەكات، جێگری سەرۆكی شارەوانیش داوایەك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات.
ئاكۆ عەلی جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بەSNNی راگەیاند، «لەئێستادا سەرجەم چاڵی‌ و چۆڵیەكانی شەقامەكان لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە چاككراونەتەوە».
روونیشیكردەوە، بەگوێرەی‌ ئەو بڕە قیرو گازەی هەمانە، تیمەكانی‌ شارەوانی بەردەوامدەبن لەقیرتاوكردنەوەی ئەو شەقامانەی پێویستیان بەچاككردن هەیە، كاركردن بەردەوام دەبێت تائەوكاتەی‌ بارانبارین دەستپێدەكات».
وتیشی:»لەهەفتەی رابردوەوە تیمی خزمەتگوزاری و بەشی ئالیات، دەستیانكردوە بەپاككردنەوەی پردەكان و ئەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەوەرزی بارانباریندا لەسەرە».
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەفتەیەوە تیمی ئاوەڕۆ دەست بەپاككردنەوەی مەنهۆڵەكان دەكەن و داوا لەهاووڵاتیانیش دەكەین لەبەردەم ماڵی‌ هەركەسێك مەنهۆڵ هەیە پاكی بكاتەوەو ئەوەشی بەچیمەنتۆ لەبەر بڵاوبوونەوەی بۆن لەوەرزی هاویندا سەری مەنهۆڵەكانیان گرتوە، لای ببات.

 258 جار بینراوە