سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » په‌روه‌رده‌ و فێربوون

خورجە

په‌روه‌رده‌ و فێربوون

1
ده‌رگای‌ مه‌كته‌ب كرایه‌وه‌
پشووی‌ هاوین بڕایه‌وه‌
جا نۆره‌ی‌ قوتابخانه‌یه‌
كه‌ بۆ زانین هێلانه‌یه‌
به‌ یه‌كتر شاد ئه‌بینه‌وه‌
رێگای‌ خوێندن ئه‌گرینه‌وه‌
كاكه‌ی‌ فه‌لاح به‌م جۆره‌ باسی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خوێندن ده‌كات، ئێمه‌ ئه‌وه‌ته‌ی‌ ئیبراهیم ئه‌مین باڵدارو ئه‌لف و بێكه‌ی‌ له‌ نێوماندا نه‌ماوه‌، دۆخی‌ خوێندنمان به‌ته‌واه‌تی‌ شێواوه‌، باڵدار له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌لف و بێكه‌یه‌وه‌،هه‌ر فێری‌ نوسین و خوێندنه‌وه‌ی‌ ناكردین، ئه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئیش و سروشت و مرۆڤ و گیانه‌وه‌ریشی‌ لاخۆشه‌ویست ده‌كردین، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌لف و بێكه‌و داوای‌ پیاڵه‌یه‌ مێوژ له‌ مام زۆراب بكه‌ن ئه‌و ده‌م ده‌زانن، وایه‌ یان نا، په‌روه‌رده‌ی‌ ئێستامان لیپه‌ له‌ ناجۆری‌، هه‌ر نا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌مان مامۆستای‌ وانه‌كه‌ به‌ پاره‌و به‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ تایبه‌تی‌ باشتر له‌وه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ كه‌ به‌ ساڵێك له‌ فێرگه‌ ده‌یڵێته‌وه‌، كه‌سیش نیه‌ پێی‌ بڵێت ئه‌مه‌ بۆ ؟

2
جا خوێندن به‌و هه‌موو پیرۆزیه‌وه‌ ئێستا ته‌نها بووه‌ به‌بڕوانه‌مایه‌ك و وێنه‌یه‌ك و هیچی‌ تر، كابرا به‌ بڕوانامه‌كه‌یه‌وه‌ خۆی‌ باده‌دات و ئاماده‌ نیه‌ باسی‌ قۆپیه‌و خیانه‌ت و فێڵ و فه‌ره‌جه‌كانی‌ سه‌ركه‌وتنیشی‌ بكات، جاران خوێندن بۆ ئه‌وه‌بوو:
بخوێن چونكه‌ خوێندن بۆدیفاعی‌ تیغی‌ دوژمنتان
هه‌موو ئان و زه‌مانێ عه‌ینی‌ قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه‌
ئێستا خوێندن بۆ ئه‌وه‌ نیه‌، نه‌بۆ دیفاعی‌ تیغی‌ دوژمن و نه‌ بۆ پایه‌داری‌ ده‌وڵه‌ت، بڕوانه‌ شه‌ش حه‌وت بڕوانامه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیشیدا ناتوانێت وتارێكی‌ پوخته‌ بنووسێت، ئه‌مه‌ پێویستی‌ به‌ هه‌ڵوه‌سته‌و قسه‌ی‌ حسابیه‌، من ئومێدم وایه‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و و خوێندنی‌ باڵا له‌و هه‌موو ده‌ردو به‌ڵایه‌ بكۆڵنه‌وه‌، ئاخر ناكرێت ئه‌و هه‌موو زانكۆوپه‌یمانگاو خوێندنگه‌ ئه‌هلی‌ و حكومیه‌ هه‌بن و چوار پڕۆژه‌ی‌ گرنگ نه‌بن بۆ وڵات، گه‌لۆ زانكۆكانی‌ دنیا له‌ كوێن و ئه‌وانی‌ ئێمه‌ له‌ كوێ‌ .

3
حاجی‌ قادری‌ كۆیی‌ ده‌وشێت :
به‌ شیرو خامه‌ ده‌وڵه‌ت پایه‌ داره‌
ئه‌من خامه‌م هه‌یه‌و شیر نادیاره‌
خامه‌ یان ده‌بێت هی‌ وه‌ك خانی‌ و حاجی‌ بێت یان نه‌بێت باشتره‌، بوونی‌ فێرگه‌وزانكۆو په‌یمانگا هه‌ر بۆ وه‌رگرتنی‌ پاره‌و پێدانی‌ بڕوانامه‌ نیه‌، بۆ بونیادنان و دروستكردنی‌ ئینسانه‌، ئینسانێك كه‌ ئه‌گه‌ر خامه‌كه‌ی‌ حاجیشی‌ پێنه‌بێت لانی‌ كه‌م شیره‌كه‌ی‌ پێبێت، ئێمه‌ له‌و بواره‌دا زۆر له‌ دواوه‌ین، ته‌نانه‌ت سیستمی‌ خوێندنی‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ مرۆڤ به‌ ئاراسته‌ی‌ له‌ خۆ ده‌رچوون ده‌بات ، ئه‌وه‌نده‌ نایكاته‌وه‌ به‌ خۆی‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ زۆره‌ بۆ وتن

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مامه‌ند كه‌ركوكی‌

1 ئه‌م جه‌هل و نیفاق و سیفه‌و زیلله‌ته‌ ده‌كه‌ی‌ ئه‌م ...