سەرەکی » هەواڵ » رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم

دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لەخاتوو (فەهیمە ئەمین حەسەن) دایكی شەش كوڕی شەهیدو خوشكی دوو برای شەهیدی قارەمانی یەكێتی.
لەمیانی پێشوازیی لە خاتوو فەهیمە، حاكم قادر، ستایشی گیانفیدایی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیانی كردو وتی: نموونەی فیداكاریی بنەماڵەی خاتوو فەهیمە؛ لەنێو لاپەڕەكانی مێژووی خەباتی گەلاندا كەمن، ئەوەشی دووپاتكردەوە «شەهیدان؛ قارەمانن، سیمبولی ئازادیین، گیانفیدایانی یەكێتی بۆ رزگاریی نەتەوەو خاك، رەمزی ئازادی‌و سەرفرازیین، خزمەتكردنی كەسوكارە رووسوورەكانیان ئەركە‌و كەمترین وەفایە، هەردەم لەحزووری گڵكۆی نەمریاندا دەستمان بەسنگەوە دەبێت».
ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتی، لەشاخ‌و لەشار، هەمیشە لەپێناوی دەستەبەرو بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان‌و فراوانبوونی بازنەی دیموكراسی، بەبەخشینی رووبارێك خوێنی رۆڵە ئازاو چەلەنگەكانی، سەرمەشق‌و رابەری فیداكاران بووەو بۆ ساتێكیش بەرەو دواوە پاشەكشەی نەكردووە، هەر لەو مەبدەئەشەوە ئامادەیی هاوكاری‌و پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ كەسوكارو بنەماڵە شۆڕشگێڕەكانی گەلەكەمان دووپاتكردەوە.
خاتوو فەهیمە ئەمین، دایكی شەش شەهیدی قارەمانە بەناوەكانی (نوری، محەمەد، عەبدوڵڵا، سەعید، فایەق‌و عەلی ئەحمەد عەلی). لەگەڵ دوو برای شەهید بەناوەكانی (شەهیدی فەرماندە عادل ئەمین ناسراو بە(مامۆستا عادل‌و شەهید جەلال ئەمین).

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...