ینس ستۆلنبێرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی داوای لێبوردنی له توركیا كرد به‌و هۆیه‌ی له‌كاتی مه‌شقێكی سه‌ربازی هاوپه‌یمانییه‌كه له نه‌رویج، سه‌ربازه‌كان وێنه‌ی ئه‌تاتورك و ناوی «ئه‌ردۆغان»یان وه‌ك ئامانج دانابوو بۆ نیشان شكاندن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ئه‌ردۆغان فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی 40 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كردبوو كه به‌شدارییان له مه‌شقه‌كاندا ده‌كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له 18ی تشرینی دووه‌می 2017 رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره 40 سه‌ربازی خۆی له‌و هێزانه كشاندووه‌ته‌وه كه به‌شدارییان له مه‌شقه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)دا ده‌كرد له نه‌رویج، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه خۆرئاواییهكانیدا دروستبوو.
ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا كه له‌ڕێی تهلهڤیزیۆنهكانهوه په‌خشكرا و له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی حزبی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) رایگه‌یاندبوو كه فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا كردووه له مه‌شقه‌كانی (ناتۆ) به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی 17ی تشرینی دووه‌مه‌وه كه به سوكایه‌تی بۆ كه‌سی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری توركیا هاوچه‌رخ وه‌سفی كردبوو.
توركیا له ساڵی 1952 بووه‌ته ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و له‌ئێستادا یه‌كێك له ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، به‌ڵام ته‌نگژه‌كان له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا زیادییان كرد به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه سهركوتكاریانهی له‌پاش كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مموزی 2017ی توركیا گیرانه‌به‌ر، وێڕای نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری له روسیا.
به‌بێ ئه‌وه‌ی له وتاره‌كه‌یدا باس له ورده‌كاریی رووداوه‌كه بكات، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو»وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌تاتورك به‌كارهاتووه (كه كراونه نیشانه)، بۆیه جه‌نه‌راڵ خه‌لوسی ئاكار فه‌رمانده‌ی سوپا و عومه‌ر چیلیك وه‌زیری كاروباریی ئه‌وروپایی- كه لهرێگهدابوون بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له هالیڤاكس له كه‌ندا- رووداوه‌كه‌یان بۆ باسكردووه».
به وته‌ی ئه‌ردۆغان»ئه‌وان رووداوه‌كه‌یان به وردی بۆ باسكردووه و پێیان راگه‌یاندووه كه چل سه‌ربازه‌كه‌ی توركیا ده‌كێشنه‌وه، بۆیه پێی گوتوون كه به‌ڵنیاییه‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵبنێن».
ئه‌ردۆغان له وتاره‌كه‌یدا كه له‌به‌رده‌م وێنه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی خۆی و ئه‌تاتورك (دامه‌زرێنه‌ری توركیا هاوچه‌رخ) راوه‌ستابوو، رایگه‌یاندبوو»ناكرێت هاوپه‌یمانییه‌كی له‌و جۆره‌مان هه‌بێت».
به وته‌ی به‌رپرسانی توركیا كه ئاژانسی (فرانس پرێس) په‌یوه‌ندی پێوهكردبوون»تاوكو ئێستا (تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته)، هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاترییان له‌سه‌ر رووداوه‌كه له‌به‌رده‌ستدا نییه»، به هه‌مان شێوه هیچ راگه‌یاندنێكی خێراش له‌و باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن سوپای نه‌رویجییه‌وه بڵاونه‌كرایه‌وه.
میدیاكانی توركیا باسی له‌وه‌كردبوو كه وێنه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك وز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ نیشان شكاندن له مه‌شقه‌كاندا دانرابوون.
سایتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، ئاماژه‌ی به‌و دوو مه‌شقه سه‌ربازییه كردبوو كه هاوپه‌یمانییه‌كه له نه‌رویج ئه‌نجامی ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌زانرابوو ئه‌ردۆغان له قسه‌كانیدا مه‌به‌شتی كام له‌و مه‌شقانه بووه و ناتۆش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونهكردبۆوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا تائێستا رۆڵی كاریگه‌ریی هه‌یه له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، به‌ڵام هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به‌و گرێبه‌سته‌ی كه ئه‌نقه‌ره بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی (ئێس-400) له‌گه‌ڵ روسیادا ئیمزای كردووه.
دوای رۆژێك له رووداوه‌كه، ینس ستۆلتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی داوای لێبوردنی له توركیا كردبوو به‌و هۆیه‌ی له‌كاتی مه‌شقی سه‌ربازی هاوپه‌یمانییه‌كه له نه‌رویج، سه‌ربازه‌كان وێنه‌ی ئه‌تاتورك و ناوی «ئه‌ردۆغان»یان وه‌ك ئامانج دانابوو بۆ نیشان شكاندن، نه‌رویجیش به هه‌مان شێوه له‌به‌رانبه‌ر رووداوهداكهدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به سوكایهتیپێكرد دانرا، داوای لێبوردنی كردبوو.
ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له 18 تشرینی دووه‌می 2017، داوای لێبوردنی له توركیا كردبوو به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه كه به سوكایه‌تی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری توركیای هاوچه‌رخ له‌كاتی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كان له نه‌رویج دانرا، له‌و باره‌یه‌وه ینس ستۆلتنبێرگ رایگه‌یاندبوو» داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سوكایهتپێكردنهی ئه‌نجامدرا كه له ئه‌نجامی كارێكی تا كه‌سیدا بووه و گوزارشت له راوبۆچوونی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناكات»، توركیاشی وه‌ك ئه‌ندامێكی گرنگ له هاوپه‌یمانی ناتۆ وه‌سفكردبوو.
ستۆلتنبێرگ كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری نه‌رویج بوو رایگه‌یاندبوو»توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌وانه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، و هاوبه‌شی گه‌وره پێشكه‌ش به ئاسایشی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات».
به وته‌ی ستۆلتنبێرگ»ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی جه‌نگی سوپاكانهوه پاشه‌كشه‌ی پێكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه‌كه مهدهنییهكی نه‌رویجه و كارمه‌ند نییه له ناتۆ».
ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ده‌ڵێت»ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌رویج خۆیان ده‌زانن رێوشوێنی ته‌مێكردن له دژی ئه‌و كه‌سه ده‌گرنه‌به‌ر یاخود نا» ته‌ئكیدیشی له‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له‌و رووه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نه‌رویجی ئه‌نجامیان ده‌دات.
مه‌شقه‌كه كه له ناوه‌ندی سوپاكانی ناتۆ له ستافنگهر له باشووری خۆرئاوای نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو، مانۆڕی هێزه وشكانییه‌كانی له‌خۆنه‌گرتبوو، ئامانج له مه‌شقه‌كه‌ش هه‌ڵبژاردنی هه‌ره‌می سه‌ركردایه‌تی بوو له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه.
نه‌رویجیش داوای لێوردن ده‌كات
هه‌ر له 18ی تشرینی دووه‌می 2017، وڵاتی نه‌رویجیش له‌به‌رانبه‌ر رووداوی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی كه بووه مایه‌ی توڕه‌بوونی توركیا و له‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌سكه‌ندناڤییه به‌ڕێوه‌چوو، داوای لێبوردنی كردبوو.
فرانك باكی ینسن وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج رایگه‌یاندبوو»داوای لێبوردن ده‌كه‌ین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوه كه له‌كاتی مه‌شقه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له ناوه‌ندی ستافنگهر رویدا».
ئه‌ردۆغان سه‌ربازه
به‌شداربووه‌كانی كێشایه‌وه
له 18ی تشرینی دووه‌می 2017، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌نقه‌ره 40 سه‌ربازه به‌شداربووه‌كه‌ی خۆی له مه‌شقه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له نه‌رویج كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه نوێیه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه خۆرئاواییهكانیدا دروستبوو.
ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی كه له‌ڕێی تهلهڤیزیۆنهكانهوه په‌خشكرا راگه‌یاندبوو»له‌دوای رووداوه‌كه‌ی 17ی تشریی دووه‌م له نه‌رویج، فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا كردووه له مه‌شقه‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی».
به وته‌ی ئه‌ردۆغان»له مهشهقهكاندا سه‌ربازه‌كان وێنه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و ناوی ئه‌ویان بۆ نیشان شكاندن داناوه».
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو»جه‌نه‌راڵ خه‌لوسی ئاكار فه‌رمانده‌ی سوپا و عومه‌ر چیلیك وه‌زیری كاروباریی ئه‌وروپایی- كه لهرێگهدابوون بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له هالیڤاكس له كه‌ندا- رووداوه‌كه‌یان بۆ باسكردووه، و گوتویانه رووداوه‌كه به‌وشێوه‌یه بووه، بۆیه چل سهربازهكهمان ده‌كشێنینه‌وه، ئه‌ویش پێی راگه‌یاندبوون كه به‌دڵنیایی و بێ هیچ دوو دڵییه‌ك ده‌ستبه‌جێ سه‌ربازه‌كان له‌و مه‌شقه بكشێننه‌وه».
148 جار بینراوە