سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید فه‌خره‌دین ئاوه‌بۆره‌كه‌یی

شه‌هید فه‌خره‌دین ئاوه‌بۆره‌كه‌یی

كرمانج عومه‌ر

شه‌هید فه‌خره‌دین سه‌عدون حه‌مه‌ئه‌مین ناسراو به‌ فه‌خره‌دین ئاوه‌بۆره‌كه‌یی، ساڵی 1966 له‌ گوندی ئاوه‌ بۆره‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌نگاو له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌.
شه‌هید فه‌خره‌دین سێیه‌م كوڕی خێزانه‌كه‌ی بوو، مامه‌ عه‌له‌ی برا گه‌وره‌ی یه‌كێك بووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان و فه‌رمانده‌یه‌كی بووێر و چاو نه‌ترسی رۆژه‌ سه‌خته‌كانی خه‌بات بوووه‌، برایه‌كی تری به‌ناوی نه‌جمه‌دین شه‌هیده‌، له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا دایك و باوكی كۆچی دوییان كردووه‌.
هه‌ر له‌سه‌رتای لاوێتیه‌وه‌ بیری ئازادی خاك و نشتیمان له‌روحیدا گه‌وره‌ ده‌بێت، تا له‌ ساڵی 1979 ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی 5ی قه‌رداخ، دواتریش له‌ تیپی 57ی سه‌گرمه‌و كه‌رتی چواری جه‌باری درێژه‌ی به‌ خه‌بات و تێكۆشان داوه‌، به‌شداری چه‌ندین داستانی و نه‌به‌ردی كردووه‌.
له‌ شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا یه‌كه‌م ره‌بایه‌ی داگیركه‌ر له‌لایه‌ن شه‌هید فه‌خره‌دین و مه‌فره‌زه‌كه‌یه‌وه‌ گیرا كه‌ ئه‌و ره‌بایه‌ ناو نرا ( دومه‌ڵی سه‌ر دڵی خاك)، یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌چووته‌ ناو ره‌بایه‌كه‌، به‌شداری داستانی شاخی شۆراوی كردووه‌ زۆر به‌ئاسته‌م له‌و شه‌ڕه‌ رزگاری بووه‌.
به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی سه‌رجاده‌ی سه‌نگاو- چه‌مچه‌ماڵ، له‌یلان و قادر كه‌ره‌م و ژاڵه‌، شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه‌.
ساڵی 1984 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نازه‌نین كه‌ریم دا كردوه‌، له‌دوای خۆی سێ رۆڵه‌ی بۆ خاك و نشتیمان جێ هیشتووه‌ به‌ناوه‌كانی هیوا, هاوژین, كاژین.
له‌ داستانی دابان- هه‌لاج دا زۆر ده‌چێته‌ پیشه‌وه‌ به‌رووی دوژمندا، بۆیه‌ هه‌ڤاڵانی به‌ (پیاوی ئالی یاخود رۆبۆت) ناوی ده‌به‌ن، رۆڵكی ئازاو قاره‌مانانه‌ ده‌گێڕێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ كۆتایی داستانه‌كه‌دا به‌ فیشه‌كی قه‌ناس كه‌ له‌ سه‌ری ده‌درێت، ببه‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت و سه‌ره‌تا هاوڕێكانی واده‌زانن شه‌هید بووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شه‌هید به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌هۆی برینه‌ سه‌خته‌كه‌یه‌وه‌ باری ته‌ندرووستیی رۆژدوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌ بڕیاری سه‌ركردایه‌تی و به‌نهێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شار، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 1989دا له‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی سیخوڕو جاشه‌كانی سنووره‌كه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، ده‌برێته‌ ئه‌منی كه‌ركوك و دواتریش سه‌ماوه‌، له‌وێ شه‌هید ده‌كرێت و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ش شوێنبزره‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...