سەرەکی » زانست » چا یان قاوه‌…كامیان به‌ سوودن؟

چا یان قاوه‌…كامیان به‌ سوودن؟

هه‌روه‌ك چۆن جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌چایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌قاوه‌یه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی به‌سوودی هه‌ریه‌كێك له‌و خواردنه‌وانه‌.
پسپۆڕان ده‌ڵێن هه‌ریه‌ك له‌چاو و قاوه‌ باشترین خواردنه‌وه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ڕۆژه‌كه‌ت یان دانیشتنێكی ئاسوده‌، له‌سه‌ر كار بێت یان له‌ كۆبوونه‌وه‌ خێزانییه‌كان.
هه‌ندێك كه‌س حه‌زیان له‌چایه‌ و هه‌ندێكی تریش قاوه‌یان لا په‌سه‌نده‌، بۆ ئه‌مه‌ش مشتومڕی زانستیی زۆر هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ سه‌باره‌ت به‌م دوو خواردنه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ جیهاندا زۆر به‌ربڵاون.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته‌ باس بكرێت سووده‌كان و زیانه‌كانی ئه‌و دوو خواردنه‌وه‌یه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ لێكدانه‌وه‌ی سود و زیانه‌كانی قاوه‌ و چا بكرێت دروست و ورد ده‌رناچێت چونكه‌ هه‌ردووكیان كۆمه‌ڵێك سوود و زیانیان هه‌یه‌.
بۆ نمونه‌ پێگه‌ی(hilth line)ی ئه‌مریكی به‌راوردێكی له‌ نێوان چا و قاوه‌دا كردووه‌ و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ قاوه‌ی ڕه‌ش دوو هێنده‌ی چای ڕه‌ش مادده‌ی كافایینی تێدایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند خورانه‌وه‌‌و زێده‌ڕۆییان تێدا نه‌كرا هیچ زیانیان بۆ ته‌ندروستی نییه‌، به‌ڵكو سوودیشیان هه‌یه‌، له‌ سوووده‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانیشیان، به‌ هێزكردنی چالاكی جه‌سته‌‌و وریاكردنه‌وه‌ی مێشك‌و سنورداركردنی مه‌ترسیی هه‌ندێك نه‌خۆشیی درێژخایه‌نه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌، هه‌ردوو چا و قاوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌كانی دژه‌ ئۆكسیده‌یان تێدایه‌، هه‌ریه‌كه‌شیان چه‌ندین جۆری دژه‌ زینده‌ییان تێدایه‌، هه‌ندێك له‌ مادده‌كانی له‌ چای ره‌شدا هه‌ن ڕێگریی له‌ گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و سییه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ندێك له‌و دژه‌ ئۆكسیدانه‌ی له‌ قاوه‌شدا هه‌ن ڕێگریی له‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌چا و قاوه‌ سودی تریشیان هه‌یه‌، له‌وانه‌ش زیادكردنی وزه‌، قاوه‌ به‌شداره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوێتی، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ چا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی(تانین)ی تێدایه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ردووكیشیان واته‌ چا و قاوه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
له‌لای خۆشییانه‌وه‌ پسپۆڕانی ته‌ندروستی له‌ قوتابخانه‌ی هارفارد بۆ ته‌ندروستیی گشتیی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌كارهێنان و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌ترسییه‌كی ته‌ندروستیی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆ زۆر كه‌س پاشهاتی نه‌رێنیان هه‌یه‌ وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیی كه‌مخه‌ویی و نیگه‌رانیی هه‌روه‌ها پێویسته‌ ژنانی دووگیان كه‌متر قاوه‌ بخۆنه‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌چا ئه‌و پسپۆڕانه‌ ته‌نها ئه‌و هۆشدارییه‌یان داوه‌ كه‌ باشتره‌ چا زۆر به‌گه‌رمیی نه‌خورێته‌وه‌ و دابنرێت تۆزێك سارد بیێته‌وه‌ و باشتریشه‌ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌ چایه‌ هه‌وڵ بده‌ن زیاتر چای سه‌وز بخۆنه‌وه‌ .
هه‌رچی پێگه‌ی (medicaldaily) یه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ هێڵێكی به‌یانیی هۆشداری ئه‌وه‌یداوه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چا مادده‌ی( تانین)ی تێدایه‌ كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه‌ و ڕێگه‌ له‌ ئێسكه‌كان ده‌گرێت كه‌ ئاسن بمژن، له‌ كاتێكدا قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هوروژمی خوێن بۆ دڵ،
هه‌مان پێگه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سووده‌كانی چا زۆرترن له‌ قاوه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌ چا هه‌شت سوودی هه‌یه‌ و قاوه‌ ته‌نها پێنج سوودی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ردووكیان یه‌كی سێ زیانیان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ : DW

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...