سەرەکی » هەمەڕەنگ » سازدانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا

سازدانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا

لەڕۆژانی رابردوودا لە هۆڵی دیالۆگی شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سازدانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ راگەیەندرا.
لەسەرەتای كۆنگرەكە رۆژنامەوانییەکەدا (د. ئیبتسام ئیسماعیل) سەرۆكی بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ رایگەیاند:ئەم فێستیڤاڵە لەماوەی (22) ساڵی رابردوودا توانیویەتی ببێتە سیمبولێك و وەرچەرخانێك لە دنیای هزر و داهێنان و رۆشنگەریدا، بەدرێژایی تەمەنی فێستیڤاڵی گەلاوێژ زۆرترین ئەدیب و رۆشنفكرو هونەرمەندو لێكۆڵەر و توێژەری هێناوەتە شاری سلێمانی، كە زۆرترین كێبڕكێ كراوە لەسەر بەرەو باشتر و جوانتركردنی هەموو بوارەكان.
سەبارەت بە رۆژانی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵیش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە، رۆژانی (16-18/4/2020) فێستیڤاڵ ئەنجامدەدرێت و لەئێستاشەوە ئامادەیی خۆمان پیشان دەدەین بۆ وەرگرتنی بەرهەمی نووسەران و رووناكبیران لەبوارەكانی شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینەوە بەپێی ئەو مەرجانەی كە دواتر لە سایتی بنكەكەمان و لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویدەكەینەوە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا وتی: ئێمە كە باس لەو كارە جوانانەی گەلاوێژ دەكەین، هەڵبەتە بێ كەم و كوڕی نین، بەڵام هەمیشە دڵمان بە ئێوەی رووناكبیر خۆشە كە بتوانن هاوكارمان بن و مەشخەڵەكەی گەلاوێژ توندتر بگرینە دەست، لێرەوە بە هەموو رووناكبیران و نووسەران دەڵێین: خۆشحاڵ دەبین كە لەپێشنیارو راوبۆچوونتان بێبەشمان نەكەن لەپێناو سەرخستنی ئەم فێستیڤاڵە كە ببێتە كەرنەڤاڵێكی شایستەو پێكەوە پێشكەش بە پایتەختی رۆشنبیری بكەین».

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*