سەرەکی » هەواڵ » كۆسرەت رەسوڵ لە پێشوازیی ژمارەیەك ئەكادیمیدا: یەكێتی لە خەبات بۆ ئاشتی ‌و ئازادی بەردەوام دەبێت

كۆسرەت رەسوڵ لە پێشوازیی ژمارەیەك ئەكادیمیدا: یەكێتی لە خەبات بۆ ئاشتی ‌و ئازادی بەردەوام دەبێت

ئێوارەی رۆژی 19/10 لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لەژمارەیەك سیاسەتمەدارو ئەكادیمی‌و مامۆستای زانكۆو توێژەری كوردو عەرەب‌و ئەوروپی.
لەدیدارێكدا، كە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و عومەر شێخموس رووناكبیرو سیاسەتمەداری گەورەی گەلەكەمان ئامادەیبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچەكەو رۆڵی كورد لەهاوكێشە سیاسییەكاندا. كۆسرەت رەسوڵ، دیدو تێڕوانینی راشكاوانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی خستەڕوو و دووپاتیكردەوە كە یەكێتی بۆ ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسی، خەباتی كردووەو بەردەوامیش دەبێت.
هەر لەدیدارەكەدا، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و ناوچەكەو رۆڵی ئەكادیمیستان‌و توێژەران بەرزنرخێنرا لەیەكلاكردنەوەی پرسە چارەنووسسازەكاندا.
دۆخی ناوخۆی كوردستان‌و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان‌و هاوئاهەنگی‌و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و تێڕوانینی روون‌و راشكاوی لەبارەوە، خرایەڕوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*