سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار:چارەسەركردنی پرسی سوریا

سەرۆك كۆمار:چارەسەركردنی پرسی سوریا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە خاتوو ئیرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج.
لەدیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار، جەختی لەهەوڵەكانی عیراق كردەوە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بۆ بەرجەستەكردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەكەو چارەسەركردنی قەیرانەكان‌و خۆبەدوورگرتن لەهەر پێشهاتێك، كە دەرفەتی ئاشتی لەباربەرێت لەناوچەكەو جیهاندا، ئاماژەشیكرد بەگرنگیی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ پرسی سوریا دوور لەدەستتێوەردانی دەرەكی‌و لەشكركێشی. پێشكەشكردنی یارمەتی‌و كۆمەكی بەپەلە بۆ ئاوارەكان كە لەئەنجامی پەلاماری سوپای توركیا بۆ سەر خاكی سوریا دەربەدەربوون، تەئكیدی لەسەر كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*