سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئاگره‌كه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلۆس ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ راونا

ئاگره‌كه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلۆس ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ راونا

ئه‌و ئاگره‌ی‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دارستانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ لۆس ئه‌نجلۆسی‌ گرته‌وه‌، لانیكه‌م پێنج ماڵی‌ كه‌سێتییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ سوتاندووه‌، كه‌ هه‌ر ماڵێكی‌ له‌وانه‌ نرخه‌كه‌ی‌ چه‌ندان ملیۆن دۆلاره‌.
ئاگری‌ ئه‌م جاره‌ ناوچه‌ی‌ برۆنتوودی‌ گرته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی‌ 1994وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ گرانبه‌هاكان‌و كه‌سێتییه‌ زۆر به‌ناوبانگ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خانووی‌ تێدا دروست ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سێتییه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ كه‌ ناچار بووه‌ رابكات‌و ماڵ‌و حاڵی‌ خۆی‌ جێبهێڵێت، لیبرۆن جیمسی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یاری‌ تۆپی‌ سه‌به‌ته‌یه‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ی‌ 23 ملیۆن دۆلاری‌ پێداوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌رنۆڵد شوارزینگه‌ری‌ ئه‌كته‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ هۆلیوود‌و حاكمی‌ ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیاش رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌وه‌ نیوه‌شه‌و ناچار بووه‌ ماڵه‌كه‌ی‌ چۆڵ بكات.
فلمه‌ تازه‌كه‌ی‌ ئه‌رنۆڵدیش به‌ ناوی‌ تێرمینه‌یته‌ر دارك فه‌یت، كه‌ بڕیار بوو له‌و هه‌فته‌یه‌دا نمایش بكرێت، به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌وه‌ دواخرا.
رۆیته‌رز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*