سەرەکی » مانشێت » ئه‌مرۆ (1/11/2019) كوردستانی نوێ گه‌یشته‌ ژماره‌ی هه‌شت هه‌زار

8000

ئه‌مرۆ (1/11/2019) كوردستانی نوێ گه‌یشته‌ ژماره‌ی هه‌شت هه‌زار

ئه‌مرۆ (1/11/2019) كوردستانی نوێ گه‌یشته‌ ژماره‌ی هه‌شت هه‌زار

كاروانێكی دوورودرێژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بێ له‌ ژماره‌ سفری تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ 12/1/1992 ده‌رچوو، له‌ ژماره‌ یه‌كه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ كه‌ ژماره‌ هه‌شت هه‌زاره‌ به‌رده‌وامه‌ ‌و بڕیارمان وایه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌ختی رێگا ‌و دژواری رۆژنامه‌ی كاغه‌زی، هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
ئیتر دوای ئه‌مه‌ قسه‌ی چیتر بكه‌ین؟
ئه‌مه‌ خۆی به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ سفر ناكرێته‌وه‌ ‌و له‌ یاده‌وه‌ری خوێنه‌ری كوردستانیدا ناسرێته‌وه‌ ‌و ده‌مێنێ ‌و گه‌شه‌ش ده‌كات.
ئه‌م ژماره‌یه‌ ‌و ئه‌م مێژووه‌ باشترین گه‌واهییه‌ ‌و هه‌روه‌ها ئیلهامبه‌خشی به‌رده‌وامیشه‌.
قسه‌ی تری ناوێت.

ماڵباتی كوردستانی نوێ
به‌ عه‌سكه‌ر ‌و ئه‌فسه‌رییه‌وه‌
به‌ پێشمه‌رگه‌ ‌و ئه‌فه‌ندییه‌وه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*