عێراق هەر بەتەنها دژی سەربەخۆیی نیە،دژی فیدراڵیشە
سازدانی: شیروان محەمەد ئه‌مین
خه‌بات عه‌بدوڵا،نوسه‌رو چاودێری سیاسی، له دیدارێكی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت» ڕەفتاری نوخبەی دەسەڵاتداری کوردستان ڕەفتاری دۆڕاوێکە کە زیاتر داوای لێخۆشبوو‌ن دەکات، وەک ئەوەی لە خەمی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کوردستاندا بێت»
خه‌بات عه‌بدوڵا،پێیوایه»زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق جگه له‌وه‌ی تائێستا له دیموكراسی ناگه‌ن، له پره‌نسیپی ته‌وافوقیش حاڵی نین»وتیشی « سوپا و هێزی چەکداری عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی پهسنو پیاهه‌ڵدان نیه، بگره هەمیشە وەکو جه‌یشی ئیحتیلال تەماشا کراوە»
کوردستانی نوێ: کێشەی سەرەکی نێوان هەرێم و عێراق لە چیدا دەبیننەوە لەکاتێکدا هەردوولا بەردەوام جەخت لە گەڕانەوە بۆ دەستور و پابەندبوون بە دەستورەوە دەکەن؟
خەبات عەبدوڵڵا:کێشەی سەرەکی نێوان گەلی کوردستان و عێراق، نەک ئێستا، بەدرێژایی دەوڵەتی عێراق، تێڕوانینی نەتەوەی سەردەستە بۆ دەوڵەتداریی و مافی ئەوی دی کە کوردە.لەو سۆنگەیەی عهرهببەهەمان شێوەی تورک و فارس،خه‌یاڵدانێكی ئیسلامی‌یان هه‌یه و شانازی به ڕابردوی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه ده‌كه‌ن،ده‌وڵه‌تی پانوپۆڕ و سه‌رتاسه‌ریی و مه‌ركه‌زیی تاكه ئایدڵیانه.ئەم مێنتاڵییەتە دواکەوتووە هەر پێوەندی بە عێراقەوە نیە، بەڵکو هه‌روه‌كو نوسه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی فالح عه‌بدولجه‌بار باسی دەکات پێوەندی بە تێڕوانینی عەرەبەوە هەیە بۆ دەوڵەتداریی، ئەو پێی وایە تا هه‌نوكه عه‌ره‌ب دوورن له‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بپهسنن.ئەڵبەتە مه‌به‌ستی ئه‌و له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌وڵه‌تی مافه‌كانه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه و ده‌سه‌ڵات تێیدا ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و ده‌وڵه‌تێكی چاودێریكاره.به پێچه‌وانه‌ی دەوڵەتی نەتەوەیی لە ئەوروپا، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه گه‌شه بكات، تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رگرییه‌كی گه‌وره‌ی هاتنه كایه‌ی مۆدێرنه بۆ ناو پایه‌كانی ده‌كات.
عێراق ئێستاشی لەسەر بێت زۆر له‌وه دوورتره ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام پێده‌چێت زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی عێراق نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیان له هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی نامه‌ركه‌زی لا په‌سه‌ندتر بێت.ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیی پانوپۆڕ له خه‌یاڵدانی به‌شێكی زۆری عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌یان كه خاوه‌نی ئه‌نگێزه‌ی ئیسلامی و قه‌ومین، تا رۆژی ئه‌مڕۆ خه‌یاڵێكی پاراوە. یەکدەنگی ئه‌م هه‌موو كوتله جیاوازه‌ی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه دژ به داواكارییه‌كانی كورد له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ته‌نها له‌ڕێی كورده‌وه ده‌كرێت بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیی تووڕ هه‌ڵدرێت. لەڕاستیدا عێراق هەر بەتەنها دژی سەربەخۆیی کوردستان نیە، دژی فیدراڵیشە.
گه‌ڕانه‌وه و ئینتیمای تاكه‌كه‌س بۆ داموده‌زگای ئاینیی شیعی/ سونی‌و ڕاگه‌یاندنی ناوبه‌ناوی ئه‌م میرنشینی ئیسلامی له‌م یان ئه‌و به‌شی عێراق و دژوه‌ستانه‌وه به بیرۆكه‌ی فیدراڵیزم، هه‌موو ئه‌مانه به ئاشكرا ڕاده‌ی ئه‌و كایه تووڕهیهمان نیشانده‌دات كه هاوڵاتی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی مۆدێرن توشی هاتووه. نه‌ك هه‌ر له عێراق، حاڵی حازر له لوبنان، لیبیا، تونس،هه‌وڵدان بۆ خۆڕاپسكاندن له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو، نمونه‌یه‌كی زیندووی ڕاكردنه له ده‌وڵه‌تی مۆدێرن.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شکستی دەوڵەتداریی لە عێراقی دوای بەعسدا،بوونی هێزگەلێکە كه تێڕوانینیان بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تداریی، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ڕابردوودا نیه.كولتوری به‌عسی به‌تایبه‌تی له‌و ڕووه‌وه كه‌له‌سه‌ر نه‌فیكردن و سڕینه‌وه‌ی (ئه‌وی دی) دامه‌زرا بوو، هێشتا كولتورێكی زیندووه و بە تەنیشتمانەوە ده‌ژی.
له‌وه‌ته‌ی روخانی فاشیزمی به‌عسی، ده‌وڵه‌تێك به به‌رچاومانه‌وه دروست ده‌كرێته‌وه كه پشتبه‌ستوو به ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه له هه‌وڵی په‌راوێزكردن و ئینكاركردنی ئه‌وانی دیدایه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه دیموكراسی ته‌نها وه‌كو هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت نه‌ك وه‌ك كو‌لتور و وه‌ك پایه‌یه‌كی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ جگه له زیندانێكی گه‌وره چ مانایه‌كی دی بۆ کورد و زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق نه‌بووه.ڕوخانی فاشیزمی به‌عسی نه‌بووه هۆی هێنانه‌كایه‌ی ده‌وڵه‌ت به چه‌مكه مۆدێرنه‌كه‌ی: ده‌وڵه‌تی ماف، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه و ده‌سه‌ڵات تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و ده‌وڵه‌تێكی چاودێریكاره.گۆڕینی ئه‌م مۆدێله‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا كارێكی ئاسان نیه، ئه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له چاره‌سه‌ره هه‌ره كاریگه‌ره‌كان و له باتی هه‌وڵی چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی تاكه‌كه‌س و تاكه گروپ و تاكه سه‌نته‌رێكدا، دیسێنترالیزهكردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شكردنی عێراقە.
کوردستانی نوێ: بەڵام ئایا بەگوێرەی دەستور ناکرێت لەڕێی تەوافوقەوە وەکو پڕەنسیپێکی حوکمڕانی چارەسەری کۆی ئەم کێشانە بکرێن؟
خەبات عەبدوڵڵا:ئیسرائیل و تا ڕادەیەک تورکیای لێ دەرچێت، ئیتر دیموکراسی به مۆدێله خۆرئاواییه‌که‌ی؛ ئه‌و مۆدێله‌ی که پشت به زۆرینه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار و که‌مینه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن ده‌به‌ستێت و زیاتر به مۆدێلی ئهنگلۆـئهمهریکی ناسراوه، نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکو له عێراق و به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش نه‌یتوانیوه ببێته سیستمێک بۆ حوکمڕانی.
دیموکراسی چه‌مکێکی ئاڵۆز و له‌هه‌مان کاتدا رێژه‌ییه، پێ به‌پێی هه‌لومه‌رجی کولتوری و هه‌لومه‌رجه کۆمهڵایهتیـئابورییهکانی کۆمه‌ڵگه، مۆدێلی جیاجیای هه‌یه. یه‌کێک له‌و مۆدێلانه بریتیه له مۆدێلی دیموكراسی گرێبه‌ست یا دیموكراسی تایه‌فه‌یی، ئه‌وه‌ی ساڵانێکه له عێراق به دیموکراسی ته‌وافوقی ناوده‌برێت.ئه‌م مۆدێله‌ی دیموکراسی تایبه‌ت نیه به عێراق، ئه‌م مۆدێله پێشتر‌و تاهه‌نوكه له وڵاتانی تری جیهان بۆ نموونه: هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، سویسرا، لوبنان، كۆڵۆمبیا، قوبرس و مالیزیا، كاری پێده‌كرێت.
دیموكراسی ته‌وافوقی مۆدێلێكی تایبه‌تی دیموكراسی و سیستمی سیاسیی كۆمه‌ڵگه پلوراڵهكانه، مه‌رج نیه هه‌ر به‌ته‌نها جیاوازییه ئیتنییه‌كان سه‌رچاوه‌ی سیستمێكی له‌م جۆره بن، به‌ڵكو جیاوازییه ئاینی و چینایه‌تی و كولتورییهكانیش ده‌بنه هۆكار بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م شێوازه‌ی دیموكراسی.
دیموكراسی ته‌وافوقی پشت به چوار پایه‌ی سه‌ره‌كی ده‌به‌ستێت، ئه‌وانیش: هاوپه‌یمانێتی پانوپۆڕ، ته‌ناسوب، سه‌ربه‌خۆیی فیدراڵیانهو ڤیتۆی به‌رابه‌ره.له بریتی كاركردن به پره‌نسیپی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارو كه‌مینه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن، له دیموكراسی ته‌وافوقیدا پشت به‌ڕێكه‌وتن و ره‌زامه‌ندی هه‌مووان ده‌به‌سترێت.
یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ماكانی دیموكراسی ته‌وافوقی ، ڤیتۆی به‌رابه‌ره. ئاخر دیموكراسی ته‌نها له‌م باره‌دا ده‌توانێت زامنی مافی كه‌مینه بێت‌و ڕێ له توغیانی زۆرینه بگرێت، ئه‌وه‌ی شیعه‌كان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی پاش به‌عسدا دژ به پێكهاته‌كانی تر‌و به‌تایبه‌تیش دژ به عه‌ره‌بی سوننه كاریان پێدهكردو ئه‌وه‌ش كه حاڵی حازر هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه پێكه‌وه دژ به كورد ده‌ستیان داوه‌تێ.
زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق جگه له‌وه‌ی تائێستا له دیموكراسی ناگه‌ن، له پره‌نسیپی ته‌وافوقیش حاڵی نین،لەبەرئەوەیئەوان به ئه‌نگێزه‌یه‌كی ئیسلامیـقهومیسیاسهت ده‌كه‌ن، گاڵته‌یان به فیدراڵی‌و مافی ئه‌وانی دی دێت.
راستیه‌كه‌ی ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه كه له‌رێی فشاری جیاجیاوههەوڵی لێکنزیکردنەوەی هەرێم و عێراق دەدرێت، گرفته‌كه گرفتی عه‌قڵیه‌ته، ئێمه ئێستا رووبه‌ڕووی عهقڵیهتێكین كه سیاسه‌تی له‌گه‌ڵدا ناكرێت، ئه‌مه»موئامەرە»یەك نیە له ئێمه كرابێت، لەڕاستیدا ئه‌مه كۆتایی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه سیاسیەیە كه ساڵانێکی دوورودرێژە سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له غه‌فڵه‌تێكی كوشنده‌دا بەناوی بیناکردنەوەی «عێراقی نوێ»وە كاری پێده‌كات.
کوردستانی نوێ: هەروەکو ئاگادارن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چەند مانگی داهاتودا بەڕێوە دەچێت. کورد لە ساڵانی پێشودا ئامادەییەکی بەرچاوی لە ئەنجومەنەکە و کۆی پڕۆسەی سیاسی عێراقدا گێڕاوە. بەڵام دوای ڕیفراندۆم و تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، ئاخۆ کورد دەتوانێت هەمان ژمارەی کورسی و پۆستەکانی پێشوو بەدەست بهێنێتەوە؟
خەبات عەبدوڵڵا:سه‌نگی سیاسی کورد لە عێراقدا پێوه‌ندی به ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌و پۆستانه‌وه نیه که له به‌غدا به‌ده‌ست کورده‌وه‌ن، سه‌نگی سیاسی کورد پێوه‌ندی به کوردستانەوە هەیە وەکو وڵاتێکی داگیرکراو و بەزۆرلکێنراو وهەروەها پێوەندی بە بوونی کورده‌وه هەیە وه‌کو دووه‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ناو عێراق پاش عه‌ره‌ب. با له‌وه گه‌ڕێین که چۆن چۆنی به زه‌بری چه‌ک و هێزی سوپا و دوور له خواستی کورد خۆی، کوردستان له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا به عێراقه‌وه لکێنرا، کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه و تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی ژیان و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه. ئه‌دمۆندز كه ئه‌فسه‌ری پێوه‌ندی بووە له‌و كۆمیته‌یه‌دا كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌ی موسڵ له ساڵی 1925دا پێكیان هێنابوو، بەڕوونی باسی ترسی لەدەستدانی کوردستانی باشور دەکات و ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ئەوان لەشەڕی مان و نەماندا بوون بەنسبەت دامەزراندنی عێراقەوە، چونکە وەکو خۆی دەڵێت لەبەر هۆکاری ئابوری و ستراتیژی، بەغدا و بەسرە ناتوانن بێ کوردستان دەوڵەتێکی ماقوڵ پێک بهێنن.
کێشه‌ی کورد له عێراق، به‌هه‌مان شێوه‌ش له تورکیا و ئێران و سوریا، کێشه‌ی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراوه، بێ بوونی په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه داواكانی هه‌موو دهستهبهشه جیاجیاكان و له‌ناو ئه‌وانیشدا كورد وه‌كو دووه‌مین نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی عێراق دابین و ده‌سته‌به‌ر بكات، مه‌حاڵه باس له شەراکەت بكه‌ین. له هه‌مان سۆنگه‌وه کورد وه‌کو یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین پێکهاته‌کانی گه‌لانی عێراق و گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ له عه‌ره‌ب، رستێک داوای نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سێ پۆلدا ریزبه‌ندیان بكه‌ین، ئه‌وانیش:داوا ئهرزییهكان، داواكانی خاوه‌ندارێتی سامان، پاشان داواكانی شه‌ریکایه‌تی له ده‌سه‌ڵات و رێکخستنی پێوه‌ندی هه‌ردوولایه.
بەداخەوە ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی كورد لەپاش ڕوخانی فاشیزمی بەعسییەوەدەستی دایە هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاته نەتەوەییەکان بوو. به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵاتدا بووه به‌یه‌كه‌م ئه‌وله‌وییه‌ت، داواكردنی دابه‌شكردنی سامانی كردووه به‌دووه‌م و داوا ئهرزییهكانیشی پشتگوێخست.ئه‌گه‌رچی پۆستی سه‌رۆككۆماریی له رووی ئه‌ده‌بی و مه‌عنه‌وییه‌وه سه‌ره‌تا بۆ كورد بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌ڵام جگه له‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو پۆستی دوو دامه‌زراوه‌كه‌ی تری ده‌وڵه‌ت: حكومه‌ت و پارله‌مان كه‌متره، گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و پۆسته له رووی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر پێداگری و ده‌ستپێشخه‌ری له كورد سه‌نده‌وه.ئه‌وه راسته كه كوردله عێراقدا خاوه‌نی چه‌ندین پۆستی گرنگه، كه‌چی له قه‌یرانه‌كاندا ده‌ركه‌وت (بۆ نمونه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، دیاریكردنی بودجه‌ی هه‌رێم، گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت) كه سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و پۆستانه، ده‌سه‌ڵاتی كورد تا كوێ بڕ ده‌كات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا کورد له عێراقدا مافه بنه‌ڕه‌ته‌کانی زه‌وت کراون و عێراقیش تا ئێستا زۆر دووره له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی پلوراڵی و فیدراڵی بێت، نه پێوه‌ندی ئێمه به ناوه‌نده‌وه، نه بوونی ئێمه‌ش له ناوه‌ندا چوارچێوه‌یه‌كی پته‌وی بۆ دروست بووه.
کوردستانی نوێ: پاش هاتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئاخۆ واقعێکی لەم جۆرە کاریگەری لەسەر دەنگی کورد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو ناوچانە بەتایبەتیش کەرکوک نابێت؟
خەبات عەبدوڵڵا:گێچهڵكردنیسوپا و میلیشیا چەکدارەکانی عێراقبه هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایشی كورد لە کەرکوک و باقی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پاش شانزەی ئۆکتۆبەرەوە و داگیرکردنەوەی بەزۆری هەموو ئەو ناوچانە، پرۆڤه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک بوو دژ به کۆی داواکانی کورد له ئێستاوە بۆ ئاینده.پرۆڤه‌یه‌کی له‌و جۆره نه‌ک هه‌ر فیدراڵی، به‌ڵکو پێکه‌وه‌ژیانی کوردی له عێراقدا رووبه‌ڕووی پرسیاری جدی کرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سوپای عێراقەوە رۆڵێكی شه‌ریفانه‌ی بینیوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌ری كورد ته‌نانه‌ت تا پاش وهدەرنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له كوردستان له ڕیزه‌كانی سوپادا خزمه‌تیان له‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا كردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بیروڕای پفدراو به عه‌قڵی عێراقچێتی، سوپا و هێزی چەکداری عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی پهسنو پیاهه‌ڵدان نیه، بگره هەمیشە وەکو جه‌یشی ئیحتیلال تەماشا کراوە.
سوپا و هێزی چەکداری عێراق جگه له‌وه‌ی هێزێکی بێلایه‌ن نه‌بووه، له شه‌ڕی گه‌لی كوردستاندا خاوه‌ن هیچ بهڵێنو شه‌ره‌فێكی عه‌سكه‌ریش نه‌بووه، بۆیه هه‌میشه لای كورد وه‌كو ده‌زگایه‌كی ترسناك، وێرانكهرو قێزه‌ون ته‌ماشا كراوه.
ئه‌و ناوچانه‌ی که لە دوای ڕیفراندۆمەوە داگیرکراونەتەوە، ئه‌و ناوچانه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جارێک له‌میانه‌ی جه‌نگی 2003 و جارێکی دیکەش لە میانەی شەڕی دژ بە داعش رزگاری كردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆریستی‌و بوونی گروپی تیرۆریستی جیاجیا له‌و ناوچانه، هێزی چه‌كداری كورد نه‌یكرد بۆ تاكه رۆژێكیش له‌و ناوچانه ههڵبێتو دانیشتوانه‌كه‌ی جێبهێڵێت. بۆیە نەک هەر دەنگدانی کورد، خودی ئەو ناوچانە سەرەڕای دووبارە تەعریبکردنەوەیان، هەر ئێستا ڕووبەڕووی مەترسی گەورەی تەحشید و تەشیع بوونەتەوە.
کوردستانی نوێ: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمەکەی کوردستانی باشورەوە دەرکرد و پرۆسەکەی بە نادەستووری ناوبرد. دادگاکە هەموو لێکەوتە و ئەنجامەکانیشی بە هەڵوەشاوە لە قەڵەم دا. ئایا ڕیفراندۆم بوو بە بەشێک لە ڕابردوو؟
خەبات عەبدوڵڵا: ئێمە پێش ڕیفراندۆم لە دوو بۆنەی جیا جیادا لەسەر ئەم پڕۆسەیە نووسیومانە. لە هەردوو بۆنەکەدا بە ڕوونی باسی ئەوەمان کردبوو کە پێویستە پرسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم لە یەکدی جیابکرێتەوە، ئەوە دروستە کە ڕیفراندۆم میکانیزمێکە بۆ سەربەخۆیی، بەڵام پرسیاری ئەوەی کە گەلێکی کۆڵۆنی وەکو گەلی کوردستان دەیەوێت سەربەخۆ بێت یان نا، پرسیارێکە پڕی جەهل. پرسیاری لەو جۆرە پاش مێژوویەکی تاریک لە ستەم و قڕکردن، گاڵتەکردنە بە چارەنووسی نەتەوەیەک. ئێمە لامان وابوو جەهلی ئەم سەرکردایەتییە هەر لەوەدا نیە کە لە کرۆکی دۆزەکە تێنەگەیشتوە، جەهلە گەورە و مەترسیدارەکە لەوەشدایە کە لەڕێی سەپاندنی تاقیکردنەوەیەکی لەو جۆرە بەسەر گەلی کوردستاندا لەم ساتەوەختەدا کە یەکڕیزی نیشتمانی لەسەر دەستی خۆیاندا هەلا هەلا بووە، کوردەواری دووچاری دابەشبونێکی یەکجار مەترسیدار دەکاتەوە. دابەشبوونێک کە سەرەڕای ئەوەی لە باری ئەنجامدانی کارێکی لەو جۆرە لە ئێستادا بەشێکی گەورەی کوردەواری پێ تەخوین دەکرێت، ڕەنگە دواجار کرۆک و چەقی دۆزەکە کە سەربەخۆییە، بۆ ئاییندەیەکی نادیار پەک بخات. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە دانانی وادە و جاڕدان بۆ پڕۆسەیەکی لەو جۆرە، ڕێگە بۆ داگیرکەران خۆش دەکات بە ئاسانی هەوڵی بنکۆڵکردن و لەبەینبردنی بدەن. لە بری خۆخستنە داوی ڕیفراندۆمەوە، پێمان وابوو کە دەبوا سەرکردایەتی سیاسی کورد لەڕێی دانوستانی سیاسی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا، ئەگەر نەکرا لەڕێی کۆدەنگی پەرلەمانی کوردستان وەکو باڵاترین دامەزراوەی شەرعی گەلی کوردستان بڕیاری یەکلاییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان و جاڕی سەربەخۆیی بدایە.
سەرەڕای ئەم بۆچوونەمان لەسەر ریفراندۆمەکەی باشور، بەڵام ئەوەی دادگای باڵای ئیتیحادی بە نادەستوری دەبینێت، لە چەندین ماددەی دەستوری (ماددەکانی ٥، ١٢٦، ١٤٠، ١٣١، ١٤٢) بەڕوونی و وەکو مافێکی دەستوری ئاماژە بۆ ڕاپرسی و ڕای گەل وەکو باڵاترین دەسەڵات کراوە. هەر بۆ نموونە لە ماددەی (٥)دا هاتووە: (سەروەری بۆ یاسایە، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیبوونیەتی، کە بەهۆی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنییەوە لەڕێی دامودەزگا دەستورییەکانەوە ئەنجامی دەدات).
بۆیە بڕیارەکەی دادگای باڵای ئیتیحادی پێش ئەوەی حوکمێکی قەزایی بێت، بڕیارێکی سیاسی و پێشتر ئامادەکراوە و نابێت دەسەڵاتدارانی کورد لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بچنە ژێر باری بڕیارێکی سیاسی لەو جۆرەوە.
کوردستانی نوێ: ئەگەر دانوستانی هەێم و عێراق ئەنجامی نەبوو، پێویستە کورد چی بکات؟ ئاخۆ کورد هیچ کارتێکی بە دەستەوە ماوە؟
خەبات عەبدوڵڵا:هیچ دانوستانێک بەم دۆخەی کە حاڵی حازر کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت سەرکەوتوو نابێت. ئاخر سەرەڕای ئەوەی عێراق وەکو داگیرکەرێکی براوە هەڵسوکەوت دەکات، ڕەفتاری نوخبەی دەسەڵاتداری کوردستانیش،ڕەفتاری دۆڕاوێکە کە زیاتر داوای لێخۆشبوو‌ن دەکات وەک ئەوەی لە خەمی مافە بنەڕەتییەکانی گەلی کوردستاندا بێت.
بەو پێیەی شتێک نەماوە بەناوی تەوافوق و شەراکەت، گرنگترین کارتی سیاسی کە بەدەست کوردەوە مابێت گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سەرەتای پڕۆسەکە و کشانەوەیە لە کۆی پڕۆسەی سیاسی عێراق. لەوەش گرنگتر دەرهێنانی کارتێکی لەو جۆرەیە لەدەست ئەو نوخبە سیاسییە کوردییەی کە ساڵانێکە بەناوی ئەو شتەی کە پێی دەوترێت «عێراقێکی نوێ» نەتەوەیەکیان پێ لاس داوە، هەروەها دابڕانە لەو گوتارە باوەی کە نیو سەدە زیاترە کایەی سیاسی کوردی داگیر کردووە و پاشان ڕێکخستنەوە و ڕیفۆرم و پۆلێنکردنەوەی داواکانمانە لەمیانەی کۆنسێپتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای داوا ئهرزییهكان، داواكانی تایبه‌ت به‌سامانه سروشتییه‌كان، ئنجارێکخستنی پێوه‌ندی هه‌ردوولا. ئاخر شه‌ڕی ئێمه له عێراقدا لەسەر دەستی سەرکردایەتی سیاسی کورد ئاڕاسته‌یه‌کی یەکجار ناشرینی وه‌رگرتووه، وێنه‌ی کوردی له نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازه‌وه که خولیای سه‌ربه‌خۆییە، گۆڕیوه بۆ شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆست و پارە.
سەرەڕای هەموو ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە لەلایەن هێز و توێژگەلێکی فراوانی کوردستانییانەوە لەسەر ڕیفراندۆم هەبوون، ته‌نگژه‌ی ریفراندۆم و لێکەوتەکانی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا گه‌یانده خاڵێکی یه‌کجار مه‌ترسیدار. له‌بریتی بچوککردنه‌وه‌ی دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له میانه‌ی بەشداریکردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی کورد و وەرگرتنی ئەم یان ئەو پۆستی حکومەتی لە عێراق، پێویستەنوخبەیەکی سیاسی نوێ لەڕێی ناوکۆییەکی نەتەوەیی و لەڕێی گوتارێکی یەکگرتوو و تیمێکی دانوستانکاری کارزان و نیشتمانییەوە خۆی لایه‌نی دانوستانکار و پێداگری به‌دیهێنانی داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێت. دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد به‌تایبه‌تیش له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی که ئێستا عێراقی تێوه‌گلاوه نه‌ک هه‌ر ئه‌رکی په‌رله‌مانتار و خاوەن پۆستە کوردەکانی بەغدا نیه، به‌ڵکو تێنه‌گه‌یشتنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردیشه بۆ گه‌وره‌یی دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. ئاخر کێشه‌ی کورد له عێراقدا کێشه‌یه‌کی سیاسییه نه‌ک قانونی، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که دواجار پێویسته له‌ڕێی دانوستانی سیاسییه‌وه نه‌ک له هۆڵی پارله‌مان کێشه‌که یه‌کلایی بکرێته‌وه. کێشه‌ی کورد جیاواز له کێشه‌ی گه‌لانی تری عێراق، کێشه‌یه‌کی تولانییه و ره‌گوڕیشه‌ی مێژوویی قووڵی هه‌یه، كێشه‌ی کورد کێشه‌ی پشکداریی نیه له ده‌سه‌ڵاتدا، راستییه‌که‌ی حه‌زی گرتنه‌ده‌ستی ئه‌م یان ئه‌و پۆستی به‌غدا حه‌زێکی کوردییانه نیه، کێشه‌ی کورد کێشه‌ی گه‌لێکه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاکه‌که‌ی به‌زۆر به عێراقه‌وه لکێنراوه، به‌درێژایی مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌وڵی سڕینه‌وه و قڕکردنی ده‌درێت.هه‌ڵه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌وه بوو کێشه‌که‌ی له ناوه‌ڕۆکه سیاسییه‌که‌ی داماڵی و کردیه کێشه‌یه‌کی قانونی و وه‌کو زۆرێک له کێشه لاوه‌کییه‌کانی تری عێراق به ده‌ستوری سپارد. مادده‌ی 140 که گوزاره‌یه له چاره‌سه‌ری قانونییانهی داوا ئه‌رزییه‌کانی کورد، مادده‌یه‌کی کێشه‌ئامێزه. هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌ی که ساڵانی پێشوو رێگر بوون له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی مادده‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا، نەک هەر بەردەوامن، بەڵکو ده‌نگی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پاش ڕیفراندۆم و گرتنەوەی بەزۆری ئەو ناوچانە بە هێزی چەکدار، زۆر له جاران بڵندتره.
بۆیە بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌ك له‌و داوایانه پێویسته مه‌رجی به‌شداریكردن لهدهسهڵاتو به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانێتییه جیاجیاكاندا به گره‌نتی جێبه‌جێکردنی داواکانمانه‌وه گرێ بدرێن، ئاخر به‌شداری كورد له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق و وه‌رگرتنی پۆسته باڵاکان له به‌غدا بێ به‌ده‌ستهێنانی پێشوه‌ختی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان کورد دووباره رووگیر و ده‌ستخه‌ڕۆ و مایه‌پوچ ده‌کاته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه پێویسته سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌ست له‌و باوه‌ڕه‌ش به‌ربدات که ساڵانێکه بینی پێوه‌گرتوه و لای وایه فیدراڵیزم تاکه داوا و ئامانجی گه‌لی کوردستانه، کێشه‌ی گه‌لی کوردستان کێشه‌یه‌کی ملیۆنییه و حیزبه‌کان چه‌ند گه‌وره‌ش بن هێشتا هه‌ر که‌مینه‌ن، کێشه‌ی کوردکێشه‌ی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراوه، فیدراڵیزم ته‌نها ئه‌و کاته چاره‌سه‌ره که کورد مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆی لێ زه‌وت نه‌کرێت، مافی بڕیاردانی چاره‌نوس هه‌روه‌کو چۆن مافی هه‌موو گه‌لانی دنیایه، مافێکی ئه‌زه‌لی کوردیشه.
* خەبات عەبدوڵڵا، لەدایکبووی سلێمانی
* نووسەر و ڕۆژنامەنووس
* بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان، دپلۆم لە بواری نەوت، دپلۆم لە دیزاین و چاپەمەنی
* خاوەنی پێنج کتێبی چاپکراو، لەوانە: بنەما تیۆرییەکانی جوگرافیای عەسکەریی کوردستانی باشور