سەرەکی » وەرزش » هه‌ردوو دێربی كوردستان بۆ سیروانی نوێ و برایه‌تی

هه‌ردوو دێربی كوردستان بۆ سیروانی نوێ و برایه‌تی

خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌فته‌ی دووه‌میشی تێپه‌ڕاند و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 30/10/2019 سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌میش كران.
تیپی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ دووه‌م هه‌فته‌ی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ دێربی شاری سلێمانیدا له‌ نه‌ورۆزی برده‌وه‌، به‌مه‌ش سیروانی نوێ لووتكه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه‌ و یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌.
دێربییه‌كی تری كوردستان له‌ هه‌ولێر بوو، له‌م دێربییه‌شدا برایه‌تی له‌ هه‌ولێری برده‌وه ‌و سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی لێسه‌ند، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش برایه‌تی ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ چۆته‌ پله‌ی دووه‌می، پاش بردنه‌وه‌ی سۆران له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ دهۆك و ده‌ره‌بندیخانیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئه‌مانیش كۆی خاڵه‌كانیان بووه‌ به‌ 4 خاڵ و سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندین.
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كان و ریزبه‌ندی به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو خشته‌كه‌دا دیاریی كراوه‌ و له‌ په‌یجی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ وه‌رگیراون:
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌م
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئاینده‌ش 7/11/2019 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چن، سیروانی نوێی یه‌كه‌م میوانداری له‌ زاخۆ ده‌كات، برایه‌تی دووه‌میش ده‌چێته‌ ده‌ره‌به‌ندیخان، نه‌ورۆزیش له‌ یاریگای زێره‌ڤانی ده‌بێت و هه‌ولێریش میوانداری له‌ شیروانه‌ ده‌كات، هه‌رشه‌ش یارییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ له‌ یاریگای یانه‌كانی لای راست ده‌كرێن:

پێنجشه‌ممه‌ 7/11/2019

*زێره‌ڤانی × نه‌ورۆز.
*هه‌ندرێن × زاخۆ.
*سیروانی نوێ × زاخۆ.
*هه‌ولێر × شیروانه‌.
*سۆران × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
*ده‌ربه‌ندیخان×برایه‌تی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*