سەرەکی » وەرزش » بیرنابیۆ ده‌بێته‌ مه‌زنترین یاریگای سه‌ده‌ی‌ 21

بیرنابیۆ ده‌بێته‌ مه‌زنترین یاریگای سه‌ده‌ی‌ 21

فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوپاتیكرده‌وه‌ یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆی تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ ده‌بێته‌ مه‌زنترین یاریگا له‌ سه‌ده‌ی‌ 21 ئه‌مه‌ش كاتێك كاردن له‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی هات.
پێرێز له‌ میانی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌ یانه‌كان به‌ناوی یه‌كێتی یانه‌ جیهانیه‌كان و خۆشی بووه‌ سه‌رۆكی لێدوانی له‌سه‌ر یاریگا نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ دا
پێرێز وتی: بیرنابیۆی نوێ ده‌بێته‌ مه‌زنترین یاریگای سه‌ده‌ی‌ 21، یاریگاكه‌ له‌ رووی ئه‌ندازیارییه‌وه‌ شتێكی نایاب و ده‌گمه‌ن ده‌بێت، ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی یانه‌كه‌ له‌ داهاتوودا و مایه‌ی شانازی هه‌موو مه‌دریدیه‌كان ده‌بێت و بۆ ئیسپانیاش شتێكی مه‌زن ده‌بێت.
وتیشی: جێگیری دۆخی ئابووری سه‌ركه‌وتنمان پێده‌به‌خشێت و وا ده‌كات هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێین به‌ره‌و پێشه‌وه‌، ریاڵ مه‌درید ئێستا به‌ به‌هاترین یانه‌ی‌ جیهانه‌ و ماوه‌ی‌ 11 ساڵیشه‌ له‌و ریزبه‌ندیه‌ یه‌كه‌مین، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ست به‌ شانازی بكه‌ین بۆ ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ ساڵانی رابردوو كردومانه‌.
له‌ كۆتایشدا وتی: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ به‌رده‌وامی بین و ریاڵ مه‌درید یه‌كگرتوو و به‌هێز بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*