سەرەکی » ئابووری » بەرهەمی خورمای پارێزگای دیالە کەمبۆتەوە

بەرهەمی خورمای پارێزگای دیالە کەمبۆتەوە

لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرایدەكات، لە وەرزی ئەمساڵدا بەرهەمی خورمای پارێزگاكەیان بەڕێژەی لەسەدا 30 دابەزیووە.
حەقی جبوری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم وەرزەی ئێستادا بەرهەمی خورمای پارێزگاكەیان بەڕێژەی لەسەدا 30 دابەزیووە، چەندین هۆكاریش لەپشت پاشەكشەی ئەو بەرهەمەوە هەیە، دیارترینیان گۆڕانی كەش‌و هەوایە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر خورما هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پارێزگای دیالە ساڵانە هەزاران تۆن خورما لە دەستدەدات، بەتایبەتیش لەدوای ساڵی 2014وە، بەهۆی بوونی پاشماوەی تەقەمەنی‌و مینی چێنراوەوە زۆرینەی جووتیارەكان نەیتوانیوە بچنەوە باخە خورماكانیان‌و جارێكیتر‌و دوای ئازادكردنەوەی ناوچەكەیان لەدەستی داعش پەرە بە بەرهەمی خورما بدەن.
پارێزگای دیالە خاوەنی زیاتر لە 100 هەزار دۆنم باخی خورمایەو زیاتر لە 10 جۆر خورمای جیاواز لەو پارێزگایە بەرهەمدێت، بەڵام بەهۆی جەنگ‌و گۆرانی كەش‌و هەواوە ئێستا بەرهەمی خورمای ئەو شارە رووی لە پاشەكشەكردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*