سەرەکی » هەواڵ » ״هەڵوێست ‌و پشتیوانییەكانی یەكێتی مایەی بەرزنرخاندنە״

״هەڵوێست ‌و پشتیوانییەكانی یەكێتی مایەی بەرزنرخاندنە״

دوێنێ، قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە مەسعود حەسۆ نوێنەری ئیدارەی زاتی رۆژئاوای كوردستان لە باشووری كوردستان، كە بە یاوەری هەڤاڵان هۆشەنگ دەروێش و فەتحوڵڵا حوسەینی سەردانی مەكتەبی راگەیاندنیان كردبوو.
لەدیدارێكدا، كە رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوون، هەردوولا باسیان لەبارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و رۆژئاوای كوردستان بەتایبەتی كرد، لای خۆیەوە قادر عەزیز، وەك هەمیشە پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ خەباتی گەلەكەمان لەڕۆژئاوای كوردستان بۆ دووپاتكردنەوە.
لای خۆیشییەوە، مەسعود حەسۆ، هەڵوێستی نەتەوەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەرزنرخاند لەپشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان‌و سوپاسی خەڵكی قارەمانی سلێمانی كرد كە دەستپێشخەربوون لە خۆپیشاندانەكان لەباشووری كوردستان بۆ پشتیوانی لەڕۆژئاوای كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*