سەرەکی » وەرزش » گریمیۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بارسێلۆنا ده‌كاتپەڕە 3

گریمیۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بارسێلۆنا ده‌كات

به‌پێی زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌رازیل یانه‌ی‌ بارسێلۆنا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ یاریزانێكی یانه‌ی‌ گریمیۆی به‌رازیلی بباته‌ ریزه‌كانی به‌تایبه‌تی كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌ درێسی یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، یانه‌ش گریمیۆش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ده‌كات.
پێگه‌ی‌ گڵۆبۆ سپۆرت وێنه‌یه‌كی ئاسه‌ر هینریك میلۆی یاریزانی گریمیۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ ئینێستای به‌رازیل ناسراوه‌ درێسی بارسێلۆنای له‌به‌ره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌دایه‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ش بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ گفتوگۆی نێوانیان كۆتایی هاتووه‌.
پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ 21 ساڵه‌ ئیمزای له‌سه‌ر بۆندی په‌یوه‌ندی كردن به‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆناوه‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ رۆبه‌رت فێرناندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی‌ بارسێلۆناش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌رازیلی كردوه‌.
له‌ وێنه‌كه‌دا ئه‌ندریه‌ كۆری نوێنه‌ری بارسا له‌ به‌رازیل بوونی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ له‌ رابردوودا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نێیمار دا سیلڤا بۆ بارسێلۆنا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ش بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌بوونی یانه‌ی‌ گریمیۆ كه‌ به‌نیازه‌ له‌ فیفا داوای یاسایی له‌دژی بارسێلۆنا تۆماربكات، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ گریمیۆ ئاگاداری ئه‌و كۆوبونه‌وه‌یه‌یه‌ بووه‌و ئه‌و وێنه‌یه‌ش كه‌ گیراوه‌ نه‌ده‌بوو بڵاوبكرایه‌ته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*