سەرەکی » ئابووری » هەژاری یەخەی عیراق و سوریا بەرنادات

هەژاری یەخەی عیراق و سوریا بەرنادات

لەساڵانی رابردوودا قەیرانە یەك لەدوای یەكەكان و شەڕی داعش، كاریگەری گەورەیان لەسەر ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی عیراق‌و سوریا دروستكرد و بەهۆی شەڕ و قەیرانەكانەوە رێژەی هەژاری لە هەردوو وڵاتەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بۆوە.

لەبارەی هەژارانی عیراقەوە
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٤دا رێژەی هەژاری لەعیراقدا گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و بەهۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوتەوە، رێژەی هەژاری لە وڵاتەكەدا گەیشتۆتە (23%)، ئەمە لە كاتێكدا لەساڵی ٢٠١٣دا پێش دەستپێكردنی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە وڵاتەكەدا، رێژەی هەژاری (16%) بووە.
بەوتەی وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، بەمنزیكانە ئاماری نوێ لەبارەی هەژارانی عیراقەوە بڵاودەكرێتەوە كە وەزارەتەكە بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی ئامادەی دەكات و ئامارەكە هەریەك لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و سەڵاحەدینیش دەگرێتەوە.

گەیشتۆتە (60%)
هەر بەهۆی قەیرانەكان و شەری داعشەوە، لەچەند ساڵی رابردوودا رێژەی هەژاری لە سوریاش بۆ ئاستێكی پێوانەیی بەرزبۆوە و بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكانیش، بەهۆی قەیرانی وڵاتەكە و شەڕی داعشەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا رێژەی هەژاری لە سوریادا گەیشتۆتە (60%)، بە جۆرێك شەش ملیۆن و ٧٠٠ هەزار كەس لە سوریادا بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە هاوكاری هەیە.
بەپێی راپۆرتێكی دەزگای گرافیكی ئەمریكیش، لەڕووی هەژارییەوە سوریا لە ریزبەندی هەژارترین وڵاتانی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدایە، بە جۆرێك لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەپلەی دووەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش لە پلەی ٩١ی هەژارترین وڵاتانی جیهاندایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*