سەرەکی » هەمەڕەنگ » ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن

ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن

برایوت چان ئۆچا سه‌رۆك وه‌زیری‌ تایلاند داوای‌ له‌ هاووڵاتیان كرد ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن‌و به‌لوعه‌كان بگرنه‌وه‌‌و خۆشتنیش كه‌م بكه‌نه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و بێئاوییه‌ی‌ رووی‌ كردۆته‌ باكوور‌و ناوه‌ڕاستی‌ وڵاته‌كه‌.
پێشتریش حكومه‌تی‌ تایلاند رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئاوی‌ سوێری‌ ده‌ریا تێكه‌ڵ به‌ ئاوی‌ رووباری‌ چاو فرایا بووه‌‌و ئه‌و رووباره‌ش سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ دابین كردنی‌ ئاوی‌ سازگار بۆ به‌شی‌ زۆری‌ ناوچه‌كانی‌ تایلاند.
هاوكات حكومه‌ت ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد، كه‌ بڕیاری‌ داوه‌ 100 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات بۆ لێدانی‌ بیر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشار له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئاو، به‌ تایبه‌ت كه‌ كێشه‌ی‌ بێئاوی‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا زیاتر ده‌بێت‌و ره‌نگه‌ تا مانگی‌ حوزه‌رانی‌ داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
رۆیته‌رز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*