سەرەکی » هەمەڕەنگ » ته‌مه‌نی‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیار ساڵه‌

ته‌مه‌نی‌ زیاتر له‌ حه‌وت ملیار ساڵه‌

زاناكانی‌ زانكۆی‌ شیكاگۆ جۆره‌ مادده‌یه‌كیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن ساڵه‌، مادده‌كه‌ش دوای‌ شیكاری‌، له‌سه‌ر پارچه‌ به‌ردێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌شێك بووه‌ له‌ كلكدارێكی‌ ئاسمانی‌‌و له‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا كه‌وتۆته‌ سه‌ر زه‌وی‌.
له‌سه‌ر پارچه‌ به‌رده‌كه‌ ده‌نكۆڵه‌ی‌ ئه‌و مادده‌یه‌ بینراوه‌‌و ده‌ریش كه‌وتووه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ به‌ر له‌ دروستبوونی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ خۆر هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ بۆشایی ئاسمان له‌ ناوچووه‌‌و نه‌ماوه‌، وه‌ك ئه‌و زانایانه‌ ده‌ڵێن، كاتێك ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌ ناو ده‌چێت، ده‌نكۆڵه‌كانی‌ به‌ بۆشایی ئاسماندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌‌و به‌ر كلكدار‌و ئه‌ستێره‌‌و هه‌ساره‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كه‌وێت، ئه‌و مادده‌یه‌ش به‌و جۆره‌ به‌ر كلكدارێك كه‌وتووه‌‌و كه‌وتۆته‌ سه‌ر زه‌وی‌.
زاناكان ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ گۆڤاری ئه‌كادیمی‌ نیشتمانی‌ تایبه‌ت به‌ زانستدا بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ گۆڤارێكی‌ وه‌رزییه‌.
بی‌ بی‌ سی‌

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*