سەرەکی » وەرزش » بووە بچووكترین شۆفێر قۆناغێكی فۆرمۆلا ئی بباتەوە

بووە بچووكترین شۆفێر قۆناغێكی فۆرمۆلا ئی بباتەوە

ماكسیمیلیان گۆنسێر بوە بچوكترین شۆفێر لە مێژووی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمۆلا ئی قۆناغێكی پاڵەوانێتییەكە بباتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە تەمەنی 22 ساڵی بوە پاڵەوان.
سەنتیاگۆی پایتەختی چیلی میوانداری قۆناغێكی نوێی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمۆلا ئی كرد كە تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی.
سەركەوتنەكەی گۆنسێر بەشێوەیەكی دراماتیكی بوو كە دوای ركابەریەكی بەهێز توانی لە دواین سووڕانەوە بچێتە پێشەنگی ریزبەندی و پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.
گۆنسێر لەدوا سووڕانەوە پێش ئەنتۆنیۆ فیلیكس دا كۆستا كەوت كە لەپلەی دووەم هات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*