سەرەکی » مانشێت » بڵاوکراوە تازەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوەپەڕە 24

بڵاوکراوە تازەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

ئایین و سێکس و دەوڵەت
لە ناو كۆمەڵگاکاندا (بە تایبەتی کۆمەڵگە داخراوەکان)، دوانەیەکی قەدەغەكراو هەن، كە باسكردنیان و ڕەخنەلێگرتنیان هەمیشە قەدەغەیە، بۆیە زۆر جار تەنانەت ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک، یان توێژینەوە لە بارەیانەوە، بە هەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە و دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی كتێبەكە لە لایەن دەسەڵاتداران، یان ڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی. زۆربەی جاریش نووسەرەكە دەكەوێتە ژێر قورسایی سزا یاسایییەكان. دوا جار كۆمەڵگەش نووسەرەكە بە چەندین شێوە تۆمەت تاوانبار دەكات و بە پێشێلی پیرۆزییەکان تۆمەتباری دەکات، ئەو دوانەییش بریتین لە: ئایین و سێكس.

مێژووى فریشتە
ئەم توێژینەوە ئەوەمان فێر دەکات کە بەشێک لە ئایینى یەهوودى لە زەردەشتییەوە هاتوە و پێوەندیى هەیە بە زەردەشتییەوە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک بۆ ئەوە ناگەڕێین کە بە شێوەیەکى مەعریفى بە خوێنەرێکى موسوڵمانى تەقلیدى بڵێن، چۆن بیر دەکەیتەوە دەربارەى ئەو داخراوییە یاخود ئەو دەمارگیرییە؟! موسوڵمانەکان، بە بێ گەلانى تر. ئایا ئەمە خەلەلێکى جێنەتیکى نییە؟ ئەوان لەم جیهانەدا چێژ لەو بیر و بۆچوونەى خۆیان وەردەگرن.

ئە‌وەی قورئان نەیگوتبێت‌
گەر ڕاشكاو بین لەم کتێبەوە دەگەین بەو دەرەنجامەی بە ڕوونی بڵێین کتێبی قورئان وەكوو چێشتی مجێور هەموو شتێكی تێدایە؛ لە ‌لایەكەوە‌ ئایەتی بەتین و بەهێز و باوەڕپێكراو بە دەستەواژە و ڕیتمێكی خاوەن سەروا و جوانەوە، كەچی لە لایەكی ترەوە ئایەتی وای تێدایە كە ئەوەندە گوماناوییە و لەو ئاستانەی تردا نییە و تایبەتە بە سەربوردە و سەرگوزەشتەیەكی دیاریكراوی كەسایەتییەك و كێشەیەكی بچووكی ڕۆژانە و بە داڕشتنێكی ساکار و قسەی ئاسایییەوە.

خوداکان چۆن پەیدا بوون؟ لێکۆڵینەوەیەکی ماتریالیزمی مێژوویی
ئەم کتێبە بچووکە بە شێوەیەکی زانستی و لۆژیکی، چەمک و تێگەییشتنی ئایین و خودای لە ناو زەین و عەقڵی مرۆڤەکاندا لێک داوەتەوە. کتێبەکە بریتی نییە لە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی هیچ بیروباوەڕێک، بەڵکوو ورووژاندنی مشتومڕێکی زانستی، لۆژیکی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، مێژووییە دەربارەی چەمکی خودا لای مرۆڤ و لە ئایین و شارستانێتییە جیاوازەکاندا. نووسەر دەیەوێت ئەوە ساغ بکاتەوە، کە ئەو بوونەوەرەی ناو نراوە بە خودا، ڕەنگدانەوەی ژیانی ماتریاڵیی مرۆڤ خۆیەتی و هەر شارستانیەت و ئایینێک، بە گوێرەی ژینگە سروشتییەکەی خۆی خودایەکی بۆ خۆی خوڵقاندوە.

print

 141 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*