سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا

سەرۆك كۆمار: هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە دیدارێكدا لەگەڵ پاپای ڤاتیكان، جەختی لە «چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا» كردەوە.
دوێنێ سەرۆك كۆمار لە ڤاتیكان چاوی كەوت بە قەداسەتی پاپا فرەنسێس و لەلایەن قەداسەتی پاپا و ژمارەیەك لەكاردیناڵ و ئوسقوفەكانی ڤاتیكان، پێشوازییەكی فەرمی لێكرا.
لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند: چارەسەری ئەو قەیرانانەی كە ناوچەكە دووچاری هاتووە، تەنها لە رێگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە دەبێت.
هەردوێنێ سەرۆك كۆمار لە رۆما چاوی كەوت بە سێرجۆ ماتاریلا سەرۆكی ئیتالیا و جەختی لەوە كردەوە «ئارامیی عیراق هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەیە بۆ لەناوبردنی توندڕەویی». هەروەها سەرۆك كۆمار بەجیا لەگەڵ جۆزیبـی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا، لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا كۆبۆوە.
شایانی باسە، پێشتریش لە داڤۆس سەرۆك كۆمار لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیدا، بەجیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمینداری پەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ، سەرۆك وەزیرانی ئوردن، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، سەرۆك وەزیرانی ئەستۆنیا كۆبۆوە و وتارێكیشی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس-دا پێشكەشكرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*