سەرەکی » هەمەڕەنگ » هەولێر سێبەری شاخ نمایشدەکرێت

هەولێر سێبەری شاخ نمایشدەکرێت

رۆژی 18/2/2020 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر شانۆگەری سێبەری شاخ كە نوێترین بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێرە نمایشدەکرێت.
ئەم شانۆگەرییە سیناریۆو دەرهێنانی هیوا سوعاد-ە، چیرۆكی سێ ئافرەت دەگێڕێتەوە كە لە مەرگەساتی ئەنفال دەرباز بوون، دۆخی خراپی ژیانیان دوای مەرگەساتەكە دەگێڕێتەوە، كە لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسان ئەوانەی پێشتر لە گوند و ناوچەكانی ئەوان حەوێندراونەتەوە، ئێستا لەبیریان كردوون، شانۆگەرییەكە توڕەیی ئەو ئافرەتانە دەگێڕێتەوە كە دوای ئەنفال لە بیركراون. لەم بەرهەمە هونەرییەدا هەریەكە لە شانۆكاران (شەیما فریاد، ڕۆزانا فەرھاد، ویلان سەدیق) ڕۆڵی سەرەكی دەبینن.

print

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*