سەرەکی » زانست » ئیلون ماسك دەیەوێت مرۆڤ و ژیریی دەستكرد پێكەوە بسازێنێتپەڕە 2

ئیلون ماسك دەیەوێت مرۆڤ و ژیریی دەستكرد پێكەوە بسازێنێت

(ئیلون ماسك)ی خاوەنی كۆمپانیای سپەیس ئێكس بە نیازە مێشكی مرۆڤ و ئامێرەكانی كۆمپیوتەر پێكەوە گرێبدات و بەمەش یارمەتی كەمئەندامان بدات و وا بكات مرۆڤ كێبەركێی ژیریی دەستكرد بكات.
ئیلۆن ماسكی ملیاردێریی ئەمریكیی لە ڕێگەی یەكێك لە كۆمپانیاكانی بەناوی (Neuralink) سەرقاڵی پرۆژەیەكە كە بریتییە لە دروستكردنی جۆرە داوێكی بچووك و نەرم كە (١٠)هێندەی مووی مرۆڤە، بۆ ئەوەی لە دوایدا بە ئاسانیی بكرێتە مێشكی مرۆڤەوە و لە ڕێگەیەوە هەندێك ئەرك ڕاپەڕێنرێت.
ماسك لە هەژماری خۆی لە (تویتەر) دوا پەرەسەندنەكانی ئەو پرۆژەیەی ڕاگەیاندووە كە تەكنیكی(Neuralink) پێگەیشتووە و بووەتە مایەی مشتومڕ و هیواخوازیشە كە لەڕێگەی ئەو پرۆژەیەیەوە مرۆڤ بگۆرێت بۆ جۆرە ڕۆبۆتێكی زۆر ژیر.
ئیلۆن ماسك دەڵێت» كۆمپانیاكەی چەندین چاكسازیی لەو تەكنیكەدا كردووە كە زۆر ناوازەیە و لە كۆتایی (٢٠٢٠)دا تەواو دەبێت».
ماسك لە جریوەكەیدا لە تویتەر باسی ئەوەی كردووە كە ئەو تاڵە مووە ناونراوە(brain-machine interfaces) و لە مێشكدا دەچێنرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی لە نێوان مێشكی مرۆڤ و ئامێرە دەرەكییەكاندا دروست بكات و بتوانێت كۆنترۆڵی ئامێرەكانی كۆمپیوتەر بكات.
پێشتر و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (٢٠١٩)دا ئیلیۆن ماسك ئەوەی بڵاوكردبووەوە كە ئەو تەكنیكەی لەسەر مەیمونێك تاقیكردووەتەوە و مەیمونەكە توانیویەتی بە مێشكی ئامێرێكی كۆمپیوتەر كۆنترۆڵ بكات، هیواخوازیشە هەمان تەكنیك بۆ مرۆڤێكی نەخۆش بەكاربهێنێت كە تووشی نەخۆشییەكی مێشك یان بە هۆی گورزێكەوە دڕكە پەتكی زەبری بەركەوتووە یان كەسێك كە بە زگماكیی ئیفیلجە.
ماسك دەڵێت» كاریگەریی قوڵی لەرینەوە بەرزەكان و ڕووكارە دەمارییە زۆر وردەكان مەزەندە ناكرێن، بەڵام ڕەنگە بتوانرێت (Neuralink) ئەمساڵ لەسەر مرۆڤ تاقیبكرێتەوە».
ملیاردێرە ئەمریكییەكە وتیشی» پێویستمان بەوەیە وا لەو تەكنیكە بكەین زۆر بێ كێشەبێت وبە ئاسانیی بەكاربهێنرێت، پاشان سوودە زۆرەكەی بەرامبەر بە مەترسییەكانی دەستنیشان بكرێت «.
ئاماژەشی بەوە داوە ئەو كارە لەسەرەتاوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بابەتە گرنگە كاتێكی زۆر دەخایەنێت.
ناوەندە پسپۆڕەكانیش لەو بڕوایەدان گەر(Neuralink)لەم ڕێگە دورودرێژەی سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەوا ئیلیۆن ماسك شۆرشێكی گەورە بەرپا دەكات بۆ یارمەتیدانی هەندێك نەخۆش و بە تایبەتیش ئەوانەی نەخۆشییەكانی مێشكیان هەیە.
چاوەڕواندەكرێت ئەم تەكنیكە بۆئەوانە زۆر بەسوود بێت كە بەهەر هۆكارێك بێت بەشی جیای جیای مێشكیان لەدەستداوە.
لە كۆتایشدا دەبێت ئاماژە بەوە بكرێت كە ئامانجی دور مەودای ئیلیۆن ماسك ئەوەیە كە مرۆڤ و ڕۆبۆت پێكەوە بسازێنێت، یان مرۆڤیش ببێتە جۆرە ڕۆبۆتێكی ژیر و لە پاڵ ژیرییە دەستكردەكانی تردا بێت.

سەرچاوە: العلوم والتكنولوجیا

print

 27 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*