سەرەکی » وەرزش » ئەلێكس ئۆڤیچكین گەیشت بە 700 گۆڵ

ئەلێكس ئۆڤیچكین گەیشت بە 700 گۆڵ

ئەلێكس ئۆڤیچكینی ئەستێرەی خولی هۆكی سەر سەهۆڵی ئەمریكا و كاپتنی تیپی واشنتۆن كەپیتاڵز بووە حەوتەمین یاریزان لەمێژووی خولەكە ژمارەی گۆڵەكانی دەگەیەنێتە 700 گۆڵ لە خولەكەدا.
ئۆڤیچكین لە یاری تیپەكەی بەرامبەر بە تیپی نێوجیرسی لە ماوەی سێیەم گۆڵی یەكسانبوونی تیپەكەی كردەوە بەمەش ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزە گەیاندە 42 گۆڵ.
ئەو گۆڵە بۆ ئۆڤیچكین مێژوویی بوو بەهۆی ئەوەی گۆڵی ژمارە 700 بوو لە خولی هۆكی سەر سەهۆڵ بەهۆی ئەمەش بەشێوەیەكی تایبەت ئاهەنگی بۆ گێڕا.
بەهەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژووی خولی هۆكی سەرسەهۆڵی ئەمریكاش وین گریتزیكی ئەستێرەی پێشوو بە تۆماركردنی 894 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكەرانی مێژوویی خولەكەی گرتووە و لەدوای ئەویش جارید هاو دێت بە 801 گۆڵ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*