سەرەکی » مانشێت » سبەینێ نوێنەران كۆدەبێتەوە؟

سبەینێ نوێنەران كۆدەبێتەوە؟

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە «محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانیكردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بە سەرۆكایەتیی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی عەللاوی و پێشكەشكردنی راپۆرتێك بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*