سەرەکی » زانست » داهێنانێكی روسیی بۆ چارەسەكردنی كۆرۆنا

داهێنانێكی روسیی بۆ چارەسەكردنی كۆرۆنا

كەشتی نوح

كۆمپانیایەكی روسیایى ئامێرێكی نوێی داهێناوە كە ئاسانكاریی دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەوانەی تووشبووی كۆرۆنان.
كۆمپانیای PM&HM ى روسی ئامێرێكی هەناسەدانیان داهێناوە و دوای سەركەوتنی سەرجەم تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو ئامێرە، دەخرێتە بازاڕەكانەوە.
مەبەست لە داهێنانی ئەو ئامێرە ئاسانكارییە بۆ چارەسەركردنی ئەوانەی نەخۆشیی هەوكردنی سییەكانیان هەیە و ئێستاش بۆ ئەوانە سوودی هەیە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چارەسەر وەردەگرن.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی كۆمپانیاكە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووه، ئەو ئامێرانەی تائێستا هەبوون، تەنها هەوایان ناردۆتە بۆرییەكانی هەوای كەسی نەخۆشەوە، بەڵام زۆرجار نزیكەی (25-60%)ی ئەو دەرمانانەی نەخۆش بەكاری هێناون لە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدا ماونەتەوە و نەگەیشتوونەتە سەرچاوەی هەوكردنەكە.
(ئۆلیگ ئەبدەییڤ)ی دامەزرێنەری كۆمپانیاكەش لە بارەی چۆنییەتی كاركردنی ئامێرە نوێیەکەوە دەڵێت:”تایبەتمەندی ئەو ئامێرە نوێیەی داهێنراوە ئەوەیە كە لەكاتی هەناسەدانی نەخۆشەكەدا هەوا دەردەكات، بۆیە هیچ چارەسەرێك بە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەوە ناهێڵێت و دەرمانەكە دەچێتە خاڵە پێویستەكان و ئەمەش كارایی چارەسەرەكە زیاتر دەكات”.
ئەبدەییڤ روونیشی دەکاتەوە کە “ئەم ئامێرە لەگەڵ سەرجەم دەرمانەكاندا كاردەكات بە ئەنتی بایۆتیكەكانیشەوە كە لە چارەسەری هەوكردنی سییەكاندا بەكاردەهێنرێن و ئەوانەشی ئێستا بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردێن”.
ئەبدییڤ ئاماژەش بە خاڵێكی گرنگ دەدات و دەڵێت:”ئێستا پسپۆڕان سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامێرەكەن بۆئەوەی لایەنە رەسمییەكان تۆماری بكەن و بخرێتە بەردەست ناوەندە پزیشكییەكان تا لەچارەسەری نەخۆشەكاندا بەكار بهێنرێت”.
پسپۆڕێكی تەندروستی روسی بە ناوی( ڤلادیمێر كراسنۆف) دەڵێت: “بەكارهێنانی ئەم رێگەیە زۆر گرنگە بۆ حاڵەتەكانی هەناسە تووندی زۆر، كە بڕێكی زۆر لە پرۆتیاز (ئەنزیمی پرۆتینی) دژە هەوكردن و پێشوازیكەری ئۆكسجینی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت، لەبەرئەوە نیشانەكانی برسێتی ئۆكسجینیی دەردەكەوێت، بەڵام هەناسەوەرگرتن بە بەكارهێنانی ئەو ئامێرە داهێنراوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێرایی كاریگەریی دەرمانەكان و لە دواجاردا كارایی چارەسەرەكان زیاتر دەكات”.

سەرچاوە: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*