سەرەکی » راپۆرت » بانگەوازێکی بەپەلە لەنەخۆشخانەی گشتیی بالیسانەوە

بانگەوازێکی بەپەلە لەنەخۆشخانەی گشتیی بالیسانەوە

بەبڕیاری قایمقامی قەزای شەقڵاوە ڕێگای نێوان بالیسان-شەقڵاوە بەکۆنکرێت داخراوەو ڕێگا نادرێت تەنانەت حاڵەتە کتوپڕەکان بەئەمبولانسیش لەنەخۆشخانەی بالیسانەوەبگوازرێنەوە بۆ فریاکەوتنەکانی شاری هەولێر.
دوای ئەوەی بەڕێزیان پێیڕاگەیاندین فرمانەکە لەوەزیری ناوخۆوە دەرچووە، پەیوەندیمان بەبەڕێز وەزیری ناوخۆ کردووەو بەڕێزیان ئاگاداری بارودۆخەکە نەبووەو بڕیارەکە لای ئەو دەرنەچووە،.
هەموو خەڵکی کوردستان باش دەزانێت تائێستا هیچ یاسایەک بوونی نییە ڕێگا بەئەمبولانس بگرێت لەکاتی گواستنەوەی حاڵەتی گەواری، بەداخەوە قایمقامی قەزای شەقڵاوە بەبڕیارێکی تایبەت ڕێگاکەی بەکۆنکرێت گرتووە.
بێدەنگ نابین لەئاست ئەم زوڵمە، باکیشمان بەهیچ سزایەک نییە لەسەر ئەو بابەتە.
لێرەوە بانگەواز دەکەین خەڵکی ناوچەکە ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن و ئێمە لەنزیکەوە ئاگاداری معاناتی خەڵکی خۆمانین کە پێویستیان بە تیمی پزیشک و ئەمبولانسەکانی نەخۆشخانەکەمان هەیە، تا ئەم دەقەیە لەماوەی تەنیا 48 کاتژمێردا سێ حاڵەتی کتوپڕو نەزیف بوون ڕویان لەنەخۆشخانەکەمان کردووە نەتوانرەوە بگەینرێنە فریاکەوتنەکانی هەولێر،
وەزیرە بەڕێزەکانی پەیوەندیدار بەم بارودۆخە ئاگادار کراونەتەوەو ئەوانیش بەهیچ جۆرێک ڕازی نین بەداخستنی ڕێگا بەدەم ئەم بولانس وحاڵەتە کتوپڕەکان.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین تا کردنەوەی ئەم ڕێگایە بۆ ئەمبولانسەکانمان بێدەنگ نابین و بابەتەکە دەبێت بگات بەبەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت،
باهەموو خەڵکی کوردستان وناوچەکەش بزانێت، دوێنێ پێنجشەممە چووینە بەردەم بەڕێزیان لە قایمقامیەتی شەقڵاوە داوامان لێکرد تەنیا دوو خولەک گفتوگۆ بکەین، زۆر بەتوندی داواکەی ڕەتکردینەوەو ئامادەنەبوو تەنیا دووخولەک گوێ ڕابگرێت بۆمان. کە وەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو تیمی تەندروستیی نەخۆشخانەی گشتیی بالیسان سەردانمان کردبوو.

ویستمان معاناتی ئەمبولانس و پزیشک و کارمەندەکان و خەڵکی ناوچەکە لەنزیکەوە بگەیەنین، بەڵام بێ هیچ وتەیەک ڕەتیکردوە گوێمان بۆ بگرێت.
هۆکارەکەشی ئەوە بوو بابەتێک لەلاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکەمان بڵاوکرابوویەوە لەفەیسبووک تێیدا داوایکرد ئەو ئاستەنگیەی بۆ ئەمبولانسەکانمان وتیمی پزیشکی دروست بووە چارەسەر بکرێت، وادیارە بابەتەکەمان بەڕێزیانی دڵگران کردبوو، بەڵام گوێنەگرتن و بەدەمەوە نەهاتنی بەڕێزیان ئێمە سارد ناکاتەوە.
داوا لە هاووڵاتیانی ئازیزو خەمخۆرو دڵسۆزانی ناوچەکە بەگشتی دەکەین هاوکارمان بن و بابەتەکە بەهەند وەربگرن. دەبێت بەڕێز قایمقامی شەقڵاوە ئەوە باش بزانێت تیمی پزیشکان وئەمبولانس وحاڵەتە کتوپڕەکان، یان حاڵەتە گوماناوییەکانی توشبوو بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەهیچ یاسایەک ڕێگایان لێناگیرێت و ناکرێت بەدوو ئەمبولانس و دوو تیمی جیاواز یەک نەخۆش بگوازرێتەوە وەک جەنابیان داوایکردبوو لەچیایی زینەتیر حاڵەتە تەواریەکان لەڕێگای نەخۆشخانەی هەریرەوە وەربگیرێن.
خۆئەگەر خوانەخواستە حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت ئەوکات چی و کێ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت و چۆن دەکرێت لەڕێگای دوو تیمەوە بگوازرێتەوە؟.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی بالیسان

print

 29 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*