سەرەکی » مانشێت » تیمی تەندروستیی چین بە گرنگییەوە باس لە تەندروستیی سلێمانی دەكات

تیمی تەندروستیی چین بە گرنگییەوە باس لە تەندروستیی سلێمانی دەكات

سلێمانی، گۆران قەرەداغی

دكتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ، لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ، قۆناغەكانی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای خستەڕوو، سوپاسگوزاری هەمووانیش بوو كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بوون و وتی: ئەگەر پابەندیی هاووڵاتیان نەبووایە بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان‌و مانەوەیان لەماڵەوە، ئەوا بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر قورس دەبوو.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، وتیشی: لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا ژمارەیەكی زۆر لە دكتۆر و كارمەندی تەندروستی و یەكە ئیداری و كارگێڕی و خزمەتگوزارییەكان و كرێكارانی پاككەرەوە لە ناوەندە تەندروستییەكاندا، پێشمەرگە ئاسا، خۆیان تەرخانكردووەو و تا رادەیەكی زۆر توانراوە بەر بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بگیرێت، ئامارەكانیش ئەو راستییە دووپاتدەكەنەوە، هەروەك پێویستیشە ئاماژە بە هەوڵ و خەمخۆریی چەند بەڕێوەبەرێتی ‌و سەنتەر و ناوەندو رێكخراوێك لە سلێمانی بدرێت كە هاوكاربوون لە دابینكردنی پێویستییەكان لە قۆناغەكانی خۆپارێزی ‌و چارەسەری، بەسوپاسیشەوە زانكۆی سلێمانی بەهاوكاریی دەزگای مرۆیی مام، سامپڵی ماددەی (ڤی تی ئێم) بۆ پشكنینی تاقیگەیی توشبووانی كۆرۆنایان دابینكرد.

راشیگەیاند: وەفدی تەندروستیی وڵاتی چین لە سەردانیاندا بۆ سلێمانی، سەرسامیی خۆیان بە سەركەوتوویی‌و توانایی پزیشكیی و تەندروستیی سلێمانی و چۆنێتی رێگریی‌و روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەربڕی.

تەواوی دیدارەکە بڵاودەکەینەوە.

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*