سەرەکی » مانشێت » ‎بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ-ی كردپەڕە 24

‎بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ-ی كرد

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢/٥/٢٠٢٠ لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

‎دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەدوای كۆنگرە، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، دۆخی كوردستان و عیراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان، ژیان و گوزەرانی خەڵك و دابینكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

‎كۆسرەت رەسوڵ دووپاتیكردەوە یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێ لەخزمەتكردنی كوردستانیان و پێشەنگ بێ لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد.

print

 531 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*