سەرەکی » مانشێت » پەرلەمانتاران:كۆبوونەوەكانی نوێنەران دەستپێبكاتەوەپەڕە 4

پەرلەمانتاران:كۆبوونەوەكانی نوێنەران دەستپێبكاتەوە

زیاتر لە 130 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داواكارییەكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی نوێنەران كردووە و داوای دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە دەكەن.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: پێویستە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبكاتەوە، لەبەرئەوەی راگرتنیان كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵك و بارودۆخی وڵات دەبێت، راشیگەیاند: پێویستە پەلە بكرێت لە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان، چونكە چەند پڕۆژەیاسایەكی گرنگ هەیە و پێویستە گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و پەسەند بكرێن، وەك پڕۆژەیاسای بودجەی 2020، داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و دۆخی ئابووریی وڵات.

هەروەها پەرلەمانتار سادق سلێتـی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا رایگەیاند: 130 پەرلەمانتار بەڕەسمی داوایان لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبكاتەوە، راشیگەیاند: پەرلەمانتاران داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی كردووە دووبارە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاسایی بكرێتەوە و كۆبوونەوەكان دەستپێبكاتەوە و كاری لیژنەكان چالاك بكرێتەوە بۆ ئەوەی رۆڵی چاودێری و یاسایی خۆیان ببینن لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستای عیراقدا.

print

 267 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*