سەرەکی » وەرزش » لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆرترین كاردانەوەی هەبووە

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆرترین كاردانەوەی هەبووە

یانەی بارسێلۆنا بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لەپێشەنگی ریزبەندی ئەو یانانە دێت كە لە ماوەی كەرەنتینە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان زۆرترین كاردانەوەی هەبووە كە لەو روەوە لە پێش یانەی مان یونایتد دێت.

تۆپی پێ لە ئەوروپا لە مانگی 3ەوە وەستاوە بەڵام لەماوەی كەرەنتینە یانەكە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەردەوام هانی خەڵكیان داوە بۆ ئەوەی خۆیان لە ڤایرۆسی كۆڤید 19 بپارێزن.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە لەماوەی كەرەنتینە بارسێلۆنا زۆرترین كاردانەوەی بۆ ئەكاونتەكانی هەبووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیە جیاوازەكان.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە لەماوەی 2 مانگی كەرەنتینە 179 ملیۆن كاردانەوە بۆ ئەكاونتەكانی یانە كەتەلۆنیەكە كراوە زیاتر لەر یانەیەكی تر و زۆرترین كاردانەوەش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بووە كە 138 ملیۆن كاردانەوە بووە.

بارسا لە ریزبەندیەكە پێش یانەی مانچستەر یونایتد كەوتووە كە 160 ملیۆن كاردانەوەی هەبووە و لیڤەرپوڵیش بە 140 ملیۆن كاردانەوە لە پلەی سێیەم بووە.

یانەی ریاڵ مەدریدیش بە 119 ملیۆن كاردانەوە لە پلەی چوارەم بوەو دوایش ئەویش چێڵسی دێت بە 88 ملیۆن و یۆڤانتۆسیش 75 ملیۆن كاردانەوەی بۆكراوە.

print

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*