سەرەکی » مانشێت » خۆپیشاندان

مەنەلۆج

خۆپیشاندان

دائیره‌ی جنسێ، له‌گه‌ڵ كاره‌با
هۆكاری حوكمی ده‌ستی ره‌شه‌با
مه‌عاشت نییه‌ سه‌رچاو بڵێ كوا؟
به‌ڵام ماشێنی فه‌قیر‌و هه‌ژار
وه‌ك تۆ بێ مه‌عاش، بێ نان‌و نه‌وته‌
تاوانی چییه‌ بسووتێ، به‌ختی؟
بكرێ به‌ قوربان
تاراج‌و ته‌ختی.
ئه‌وانه‌ی لای تۆ هه‌ر ده‌بێ برۆن
ئه‌وانه‌ی گوایه‌ بفه‌رمونه‌ جێی
به‌ قات‌و ریبات
فیشه‌ك ‌و ڕه‌ختی!
***
بگۆره‌، بكه‌، چاكسازی حوكمی
خراپ‌و دژوار
ماندوو ‌و كه‌نه‌فت
به‌ڵام دایه‌ره‌ی خزمه‌تی كه‌می
ئاو‌و كاره‌با
یان باخچه‌ی گشتی
بۆ ده‌روخێنی، بۆ ده‌سووتێنی؟
حاڵیان زۆر جوانه‌
سووتاوه‌، به‌ختی؟
***
با توڕه‌ییی تۆ
نه‌عره‌ته‌ی حه‌ق بێ
نه‌ك ده‌ستی چڵكن
ببرێ‌و تێك بدا
هه‌رچی له‌ده‌ست بێ
له‌ ئاوه‌دانی‌و
له‌ موڵكی گشتی
بكا سه‌راو بن.
***
ده‌نگی ره‌وایه‌،
ویستت هه‌روه‌ها،
مه‌هێڵه‌ بیبا دووانی
ته‌ڵه‌كه‌باز‌و
یه‌كێكی
گركن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*