سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » ئەنوەر قەرەداغی:سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتگیریی هونەرمەند و رۆشنبیرانی دەکرد

نوێ‌.. نوێبوونەوە

ئەنوەر قەرەداغی:سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتگیریی هونەرمەند و رۆشنبیرانی دەکرد

لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشخستن و بوژانەوەی بواری رووناكبیریی و هونەریی و راگەیاندن یەكێك بووە لەو ئامانجە گرنگانەی شۆڕش كە هەر لەسەردەمی شاخەوە كاری بۆ كراوەو گرنگییەكی بەرچاوی پێدراوە، ئەم گرنگیپێدانەش دوای راپەڕین بەردەوامی هەبووە. بۆ ئەم مەبەستە كوردستانی نوێ لەیادی دامەزراندنی (45) ساڵەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كە بەیادی (نوێ‌.. نوێبوونەوە) دادەنرێت، ژمارەیەك هونەرمەندو رووناكبیر دەدوێنیت كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە داینەمۆی شۆڕش و ئێستاش لەگەڵ نووێبوونەوەی یەكێتی بەردەوامن:

ئامادەکردنی: کەنار قاسم

دەربارەی پێشخستن و بوژانەوەی بواری رووناكبیریی و هونەریی و راگەیاندن، هونەرمەند و مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی وتی:
کاتێک یەکێتی دروست بوو، هەموو چین و توێژەکان چاویان لێبوو، ئەو چین و توێژانەش رۆشنبیران و هونەرمەندان و هونەردۆستان بوون، ئەویش بەوەی یەکێتی چی بکات بۆ ئەم چین و توێژ و میللەتە، لەو بوارەدا هونەر بەشێک بوو لەکارەکان.

لە سەردەمی شاخدا یەکێتی لایەکی باشی کردەوە لەهونەرو رووناکبیریی، ئەوەبوو گروپی مۆسیقا دروستکراو یەکەم تیپیش تیپی شەهید کارزان بوو، ئەمەجگەلەوەی لەبوارەکانی رۆشنبیریی و هونەریدا چەندەها کتێب و گۆڤارو رۆژنامە چاپدەکرا، هاوکات گفتوگۆی باش دەکرا لەو بوارانەدا.

دیارە سەرۆک مام جەلال رۆڵێکی سەرەکی لەم کارانەدا هەبوو، هەمیشە پشتگیریی هونەر و کەلتور و رۆشنبیرانی دەکرد. دوای راپەڕینیش لەنزیکەوە سەرۆک مام جەلال-مان دەبینی و پشتگیرێکی تەواومان بوو لە بواری هونەریدا، سەرۆک مام جەلال دەیگوت: (ئێوە هەرچی هەستانە بیخەنە کار بۆ ئیشکردن بۆ کەلتوری میللەتەکە نەک حزبایەتی، بەڵکو هونەر بکەن، هونەر بۆ میللەتەکە بکەن).

سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەستگیرۆیی هونەرمەندانی کردووەو لە گرووپە هونەرییەکانیشدا لەزۆر بۆنەو مەراسیمی هونەرییدا ئامادەیی هەبووە و دەستخۆشی لێدەکردین.

هیوادارم سەرکردایەتی نوێی یەکێتی زیاتر گرنگی بە بواری هونەر بدەن و بتوانن پاڵپشتی هونەرمەندان بن و بەدەم هونەرمەندانەوە بێن، کە من دەڵێم هونەرمەندان، مەبەستم هونەری جادە کە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا بێت و کارئاسانی بۆ هونەرمەندان بکەن بۆ فەراهەمکردنی کارەکانیان.

لەهەر بارودۆخ و قەیرانێکدابێت، نابێت کەلتور پشتگوێ بخرێت، چونکە هونەریش بەشێکە لە کەلتوری میللەتێک.

print

 211 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*