باشترە

دوێنێ باشترە لە ئەمڕۆ، ئەمڕۆ باشترە لە سبەینێ، سبەینێ باشترە لە دوو سبەی ئەگەر سەری خۆت ھەڵبگری، سەرت ھەڵبگری لەوە باشترە لنگت ھەڵبڕی، لنگت ھەڵبڕی لەوە باشترە دەنگت ھەڵبڕی، دەنگت ھەڵبڕی لەوە باشترە دەست بگریت بە کڵاوەکەتەوە، کڵاو باشترە لە سەری رووت، رووت باشترە لە میقنەعە، میقنەعە باشترە لە حیجابی سعودیە، سعودیە باشترە لە ئەمریکا، ئەمریکا باشترە لە کۆرۆنا، کۆرۆنا باشترە لە کەرەنتین، کەرەنتین باشترە لە گوێگرتن لە ئەخبار، ئەخبار باشترە لە بەرنامەکانی خواردن، خواردن باشترە لە خەوتن، خەوتن باشترە لە بێداریی، بێداریی باشترە لە بێشعوریی، بێشعوری باشترە لە بێ مەعاشی، بێ مەعاشی باشترە لە بێ مەبدەئی، بێ مەبدەئی باشترە لە بێوەفایی، بێوەفایی باشترە لەم حیزبایەتییەی ئێستا.

print

 557 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*